له چه‌ند رۆژى رابردوو له خانه‌قین پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ ژماره‌یه‌ك شێوه‌كارى خانه‌قین و شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى بە ئۆنلاین كرده‌وه.
شێوەكارانی خانەقین بەهاوكاری چەند شێوەكارێكی شاره‌كانى عێراق و وڵاتانی عەرەبی، بەشیوەیەكی ئۆنلاین پێشانگایەكی شێوەكاریان كرده‌وه، كه تابلۆكان زیاتر گوزارشت بوون لە ئازاری ژنان لەگەڵ جوانی سروشت، له ئێستادا ئه‌م پێشانگایه به‌رده‌وامه و رۆژانه‌ش به‌رهه‌مى شێوه‌كارى شاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌بێ جیاوازى وه‌رده‌گرن و بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.