Hay.jpg

فەرهەنگی ئەدەبی (های) چاپکرا

ژمارەی یەکەمی زەنجیرە کتێبی فەرهەنگی ئەدەبی (های)، كه‌ كۆمه‌ڵێك شیعرى نوێ و وتار و لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەى دەق و چاوپێكه‌وتنى سەبارەت بە رەوتی شیعری نوێ لە خۆ گرتووه‌ بڵاوكرایه‌وه‌؟

(های) زەنجیرە کتێبێکی فەرهەنگی ئەدەبیە کە ژمارەی یەکەمی تایبەتە بە رەوتی شیعری نوێ. سه‌باره‌ت به‌ناونیشانى به‌رهه‌مه‌كه‌ش، كه‌ (هاى)ه‌، سه‌رپه‌رشتیارانى پڕۆژه‌كه‌ ماناى وشه‌كه‌یان شیكردۆته‌وه‌، كه‌ های وشەیەکی هەورامیە و بە مانای بێدار و خەبەرە. ئامانجیشیان بێداری و ئاگابوونەوەیە سەبارەت بە دەقی نوێ،  هەروەها هۆشیاری بەردەنگ و بە دواداچووونی جیدی خوێنەری ئەدەب و فەرهەنگ بەرانبەر بە دەقەکانی سەردەم و هەوڵ ئەدا بە خوێندنەوەیەکی نوێ، بابەتەکان لەم پانتایە هەردەم بورووژێنێ و بیانخاتە بەر شڕۆڤە و گوتاری ئەمڕۆ.

لەم ژماره‌یه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌م به‌ پێنوسى ئه‌م نوسه‌رانه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌: (د. ڕەهبەر مەحموود زادە، د. مەسعوود بینەندە، یونس ڕەزایی، حەمە ساڵحی سووزەنی، ڕەئوف مەحموودپوور، کەماڵ شەنگالی، سوهەیب فاروق، ڕەزا عەلی پوور، ماچۆ مێهری، حەمەی کەریمی، جەلیل عەباسی، سەیوان نیک پەی، عەتا وەلەدی، قادر نیازی، سابیر عەزیزی، فەرشید رۆستەمی، ژوان رەحیمی، سوران کیانی و… هتد).

دەستەی ئامادە‌کردنی ئەم ژمارەی زەنجیرە کتێبی فەرهەنگی ئەدەبی (های) پێکهاتووە له‌: ڕەئووف مەحموودپوور، فەرشید ڕۆستەمی و سابیر عەزیزی.


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە