به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار، كه گرنگترین خه‌ڵاتی بواری سینه‌مایه بۆ مانگى 4ى ساڵى 2021 دواخرا.
ئه‌كادیمیای زانست و هونه‌ری سینه‌ما له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵى دواخستنى دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاریان راگه‌یاند، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسیان له‌وه كردووه، وابڕیاربوو له رۆژى 28/2/2021 مه‌راسیمى خه‌ڵاته‌كان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه بۆ رۆژى 25/4/2021 دواخراوه، هه‌روه‌ها له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ماوه‌ی تۆماركردنی كاندیده‌كانی ئۆسكار بۆ 28/2/2021 درێژكراوه‌ته‌وه.
خه‌ڵاتى ئۆسكار، تاكو ئێستاكه چوار جار دواخراوه، كۆتا جاریش له ساڵی 1981بوو به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ تیرۆر كردنی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا رۆناڵد ره‌یگن، كه بۆ ماوه‌ی 24كاتژمێر دواخرا.
خه‌ڵاتى ئۆسكار بۆ یه‌كه‌مینجار له رۆژى 16/5/1929 به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا ساڵانه خه‌لاتى ڕێزلێنان ده‌به‌خشرێته باشترینه‌كانى فیلم، ده‌رهێنه‌ر، باشترین ئه‌كته‌رى ژن و پیاو، سیناریۆ، وێنه‌گرتنى سینه‌مایى، فیلمى به‌ڵگه‌نامه‌یى و چه‌ندانى دیكه.