ئه‌كته‌رێكى دیكه‌ى دراماى گه‌رده‌لول به جه‌ڵته‌ى دڵ له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌كته‌رى كورد (محەمەد زیاد)، کە لەبەشی یەکەمی درامای بەناوبانگی گەردەلول بەشداریکردبوو، به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵ له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا، به‌داخه‌وه ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه 16/6/2020 به‌هه‌مان نه‌خۆشى له شارى سلێمانى كۆچى دوایى كرد.
كۆچى دواى ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ى دراماى گه‌رده‌لول دواى كۆچى (3) سێ هونه‌رمه‌ندى دیكه‌ى هه‌مان دراما دێت، كه سه‌رجه‌میان به‌هه‌مان نه‌خۆشى كۆچى دواییان كردووه، پشتیوان نوری به‌ده‌وی ناسراو به (ڕزگار) له رۆژى 16/1/2018 و ساڵح ئەحمەد، ناسراو بە ساڵح ژاڵەناوی له رۆژى 20/10/2019 و ئاسۆ عومەر سوارە ئه‌كته‌ره ئاڵتونیهكهى گه‌لاوێژ له رۆژى 30/12/2019 كۆچى دواییان كردووه.
پێشتریش ئه‌كته‌رێكى دیكه‌ى هه‌مان دراما جیهاد دڵپاك (جیهاد زۆراب ئه‌حمه‌د)، له رۆژى 25/9/2013 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دواییكردووه.
محەمەد زیاد له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: محه‌مه‌د زیاد ته‌ها
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر
- ئەندامی لقی کەرکوکی یەکێتی نوسەرانی کورد بووه.
- لە بەشی یەکەمی دراماى گەردەولولدا ڕۆڵی بەرپرسێکی (جەلادی) بەعس بینیووه.
- به‌رله‌وه‌ى خانه‌نشین بكرێت بەرێوەبەری کارگێری کتێبخانەی گشتی سلێمانی بووه.
- دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى خزمه‌تى فه‌رمانبه‌رى دوو ساڵ به‌ر له‌وه‌ى كۆچى دوایى بكات خانه‌شین بووه.
- لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری کەرکوکە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە له شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووە.