كتێبى رێوی فڕیوو، میدیا و سۆشیال میدیا لە زەمەنی كۆرۆنادا له نوسینى دوو رۆژنامهنووس و نوسهر بڵاوكرایهوه.
رێوی فڕیوو (میدیا و سۆشیال میدیا لە زەمەنی كۆرۆنادا)، كتێبێكی نوێی هەردوو رۆژنامەنووس و نووسەر (ئاریان محەمەد و ئاری عومەر)ە بههاوبهشى، كە لەدووتوێی (73) لاپەڕە لە سلێمانی چاپ و بڵاوكرایهوه.
نوسهرانى كتێبهكه لەبارەی ناوەڕۆكى كتێبهكه نوسویانه:
"ئەو كۆششه میدیاییەی ئێمه، لەسەر چەند تەوەرێكی دیاریكراو دەوەستێت، لەبەشی یەكەمدا لەسەر چەمكو بایەخی هۆشیاری تەندروستی وەستاوین و پەیوەندی نێوان میدیاو هۆشیاریی تەندروستیمان شیكردۆتەوه، هەروەك لەبارەی دەركەوتنی كۆرۆناڤایرۆس و فۆڕمەكانی راڤەكردن روونكردنەوەی پێویستمان خستۆتەڕوو. لەبەشی دووەمیش لەسەر پرسی رووماڵكردنی كۆرۆناڤایرۆس لەناو میدیای جیهانیی و كوردستانیدا قسەوباسمان كردووەو لەسەر زۆر نموونەش وەستاوین، كۆی ئەو هەوڵه بنكۆڵكاریەش هێندەی به ئامانجی راستكردنەوەی چەوتیەكان بووه، ئەوەنده بۆ به ئامانجگرتنی دەزگاو دامەزراوه میدیاییەكان نەبووه".
نوسهر و رۆژنامهنووس (ستران عەبدوڵڵا) پێشهكى بۆ كتێبهكه نوسیوه، له بهشێكى پێشهكیهكهدا هاتووه:
"لەبارەی ئەم هەوڵەی دوو نووسەرە دەڵێت: پەیپەری هاوبەشی هەردوو رۆژنامەنووس، ئاریان محەمەد و ئاری عومەر، وەكو بەرهەمێكی باشی كەرەنتینەی زەمەنی كۆرۆنان هەر خۆشی هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای میدیاو مامەڵەی لەگەڵ دیاردەكانی پەتاكە لەجوگرافیا كوردستانییەكەیدا، دەكات، رەخنە لە دزێوییەكان و مەدالیای دێڕو نووسین دەداتە باشییەكان كە زۆرن و بەراورد بەئامادەكارییەكانی لە حوكمی نەبوودا بوون، بەلای شانازی و شایانیدا دەیشكێننەوە".