salhy.jpg

شاعیرێكى ئێران بارى ته‌ندروستى تێكچوو

سەید عەلی ساڵحی شاعیر و نوسه‌رى ناوداری ئێرانی به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى ره‌وانه‌ى نەخۆشخانە كرا.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، رۆژى سێشه‌ممه‌ 16/6/2020 سەید عەلی ساڵحی شاعیر و نووسەری ناوداری ئێران، بارى ته‌ندروستى تێكچوو، به‌هۆى نه‌خۆشى دڵ ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و لە ژێر چاودێری چڕ دایه‌، پێشتریش ساڵحى جه‌ڵته‌ى دڵ لێیداوه‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنراوه‌، له‌ ئێستادا بارودۆخى ناجێگیره‌ و له‌چاوه‌ڕوانى نه‌شته‌رگه‌ریدایه‌.

سەید عەلی ساڵحی له‌ چه‌ند دێرێكدا:

- له‌ ساڵى 1955 لە شاری ئیزەی پارێزگای خووزستان له‌ دایكبووه‌.

- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و نوسه‌ر

- بە ڕەچەڵەک لوڕه‌.

- بە یەکێک لە کەڵەشاعیرە زیندووەکانی ئێران دەناسرێ.

- به‌چاوێکی نزیکەوە دەڕوانێتە ئەدەبیات و وێژەی کورد و دۆستایەتیی لەگەڵ شاعیر و ئه‌دیبانى كورد هه‌یه‌.

- بۆ ڕووداوەکانی کورد بەخەم بووە و به‌دەنگ ھاتووە.

- شیعری بۆ کۆبانی و عەفرین نووسیوە.

- له‌ ساڵى 2018 به‌شدارى فێستیڤاڵى گەلاوێژى كردووه‌ و خەڵاتى زێڕینی فێستیڤاڵی گەلاوێژی پێشکەش کراوە و خه‌ڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شى ئاوارەکانی عەفرین کردوه‌.

- له‌ ساڵی 2010  لە ئێران (نیما)ی پێ بڕاوە.

- هه‌میشه‌ له‌سه‌ر روداوه‌كانى رۆژ لێداونى هه‌یه‌ و وته‌كانیشى كاریگه‌رى زۆریان هه‌یه‌.

- سەرجەم بەرھەمەکانی بە زمانی فارسین.

- شێعرەکانی شێرکۆ بێکەسی لەگەڵ وەرگێڕی کورد حەمە ڕەئووف مرادی بە ناوی سلیمانیە و سپیدەدم جھان واتا  "سلێمانی و تاریک و ڕوونی دنیا" کردۆتە فارسی.

خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه‌، له‌وانه‌:

- لە گۆرانییەکانی قەرەچیە ئەھوازییەکانەوە

- ھەڵبەستەکان

- لەیالی... لا

- پێشبینیکەر و پیادەی شەتڕەنج

- سێگۆشەکان و ڕوون بوونەوەکان

- شەیدابوون لە بەفرانبار و مردن لە ساتەوەختی خەرماناندا

- درەنگ ھاتی ڕی ڕا

- نامەکان و ناونیشانەکان

- ئۆغرت خێر بێ

- ساویلکە بووم، تۆ نەبووی، باران ھەبوو

- دوایین شەیداییەکانی ڕی ڕا

- خولیاکانی ئەو باویلکە غەمگینەی لە باشوورەوە ھاتبوو

- ئاسمانییەکان

- نزای ژنێک بەڕێگاوە

- مخابن مەلا عومبەر

- دەسکەنەی دڵبەرەکانی شەو

- یوومائانادا

- سەمفۆنیی بەرەبەیان

- ئەنیس کۆتایی ئەم حەوتووە دێ

- ئێمە نابێ بمرین، خولیاکان بێ دایک دەبن

- کۆترەباریکەی خەمباری سەرلەنگۆرەی خەزان (ھەزار و یەک ھایکۆی فارسی)

چه‌ند به‌رهه‌مێكى كراون به‌ كوردى، له‌وانه‌:

- خولیاکانی ئەو باویلکە غەمگینەی لە باشوورەوە ھاتبوو، وەرگێڕانی ساماڵ ئەحمەدی.

- ئەگەر عاشق نەبین ئەمرین، وەرگێڕانی مەریوان ھەڵەبجەیی.


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە