دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هونه‌رمه‌ندى كورد (محه‌مه‌د عه‌باس بەهرام)، تووشى نه‌خۆى شێرپه‌نجه بوو، له ئێستادا بارودۆخى زۆر به‌ره‌و باشى ڕۆیشتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوپاسنامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
هونه‌رمه‌ندى كورد (محه‌مه‌د عه‌باس بەهرام)، له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك سوپاسنامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، له سوپاسنامه‌كه‌دا سوپاسى سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و هه‌واداران ده‌كات، كه له‌م ماوهیهیهى نه‌خۆش كه‌وتووه و به‌په‌رۆشه‌وه له هه‌واڵى ته‌ندروستیان پرسیووه، هه‌ر له سوپاسنامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ى رونكردۆته‌وه كه بۆ ماوه‌ى چوار مانگه باش بۆته‌وه و ورده ورده هێز و تواناى بۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ك نوسیویهتى: دڵتان هیچ نەکات قوربانی هەمووتانم و من بەڕاستی ئەگەر وەزعی کوردستانی خۆشەویستمان باش و خۆشتر بوو بە ئومێدی خودای گەورە مان خوایاربێت دەگەڕێمەوە بۆ دڵی نیشتیمانی پیرۆز بۆسەردانی ئازیز‌و خۆشەویستان و دڵسۆزانم، لەهەمان کاتدا گەر بڕەخسێت چەند گۆرانیەکی نوێتان بۆ تۆمارکەم".
ده‌قى ڕونكردنكردنهوهكه وه‌كخۆى:
زۆرسووپاس بۆ مەگازینی هونەرمەندان و دڵسۆزیتان بۆ په‌خشکردنی وێنە کۆنەکانی کاتی نەخۆشیەکەم نەخۆشی شیر پەنجە، بەداخەوە دڵی زۆر لە هاوڕێ و دۆست و خۆشەویستانی خستەوە ترس و خورپە، من لێرەوە سووپاسی هەر هەمووتان دەکەم خۆشەویستن دڵم هەر لەلاتانە وە چاوی هەمووتان ماچ دەکەم قوربانی ئێوەم خوایە هەر لە خۆشی و شادی و کامەرانی و لەش ساغی و سەلامەت و سەرکەوتوو دابن وە لە بەڵای ناگەهان دووربن خوایە گیان.
من سووپاس بۆ خودای گەورەو میهرەبان ئەوە چوار مانگە باش بوو مەتەوە، وردە وردە هێزو توانام، وە بەرگری کردنی لەشم دەگەڕێتەوە و زۆر باشتر دەبم، دڵتان هیچ نەکات قوربانی هەمووتانم و من بەڕاستی ئەگەر وەزعی کوردستانی خۆشەویستمان باش و خۆشتر بوو بە ئومێدی خودای گەورە مان خوایاربێت دەگەڕێمەوە بۆ دڵی نیشتیمانی پیرۆز بۆسەردانی ئازیز‌و خۆشەویستان و دڵسۆزانم، لەهەمان کاتدا گەر بڕەخسێت چەند گۆرانیەکی نوێتان بۆ تۆمارکەم بەئومێدی خودای گەورە و میهرەبانمان، زۆر سووپاس بۆ دڵسۆز‌و ئازیزانم، زۆر سووپاس بۆ هونەرمەندانی دڵسۆزم کە هەواڵپرس و بەپەرۆش بوون بۆم، وەکو هونەرمەندی گەورەمان باوکی ڕۆحی هەموو هونەرمەندانی کورد مامۆستای خۆشەویستم کاکە جلیل زەنگەنە ی ئازیز‌و خۆشەویستم خۆی و خاو‌و خێزانی دڵسۆزیان، چاوی هەمووتان ماچ دەکەم کوردوستانی ئازیز‌و خۆشەویستم.