هونەرمەند (فوئاد جه‌لال) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه و لەئێستادا تەندروستیی جێگیرە.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریخست كه (فوئاد جه‌لال) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم و به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شه‌هێن سابیر به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم دەربارەی تەندروستی (فوئاد جه‌لال) له راگەیاندراوێكدا بۆ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی راگه‌یاند، كه (فوئاد جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم باری ته‌ندروستی جێگیره.
ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه وه‌كخۆى:
دەربارەی تەندروستی (فوئاد جه‌لال)
هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی به‌رێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رێز (فوئاد جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم باری ته‌ندروستی جێگیره.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریخست كه (فوئاد جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم و به‌رێوه‌به‌ری فێستیڤاڵی فیلمی نێو ده‌وله‌تی سلێمانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره و له په‌یامێكیشدا بۆ هاوڕێیانی و هونه‌رمه‌ندان رایگه‌یاند، له‌ژێر چاودێری دایه‌و باری ته‌ندروستی جێگره.
وتیشی: "ده‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه بههاورێیان بگه‌یه‌نم كه په‌یوه‌ندیه‌كی زۆرم پێوه ده‌كرێت، له‌رێگه‌ی نامه‌و ته‌له‌فۆنه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا ناتوانم وه‌لامی ئازیزانم بده‌مه‌وه تا ته‌ندروستیم باش ده‌بێت".
(فوئاد جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم، داواشیكرد ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌هۆی كاركردنه‌وه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵی هه‌بووه، باشتروایه پشكنین ئه‌نجامبده‌ن، چونكه نازانرێت چۆن ئه‌و ڤایرۆسه گوازراوه‌ته‌وه.
له‌كۆتایشدا هیوای سه‌لامه‌تیشی بۆ هه‌موو هونهرمهندانو هاونیشتیمانیان خواست.
شه‌هێن سابیر
به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپاینیای مه‌ستی فیلم