جاكى شان، وه‌ك هه‌ر ئه‌كته‌رێكى دیكه‌ى سه‌ر ئه‌م زه‌مینه خه‌ونى به‌وه بینیوه رۆژێك له رۆژان خه‌ڵاتى ئۆسكار به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌و دوای (200) فیلم و (56) ساڵ کارکردن لە سینەما ئینجا توانى ئه‌م خەڵاته بەدەستهبهێنێت.
كاتێكیش بوو به خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار، بڕوای نەدەکرد، بۆیه كاتێك له ساڵى 2016 بووە خاوەنی خەڵاتی ساڵانه‌ى ئۆسکار، هاتە سەر ستەیج و خەڵاتەکەی وەرگرت، له‌به‌رده‌م ئاماهبواندا وتی: "هێشتا باوەڕناکەم من لێرەم، ئەمە خەوە، هەموو ساڵێک کاتێک سەیری ئەم فێستیڤاڵەم دەکرد لەگەڵ دایک و باوکم، باوکم پێی دەوتم: (کوڕم تۆ خاوەنی فیلمێکی زۆری لە جیهان کەی دەبیتە خاوەنی ئۆسکار؟)".
منیش بە پێکەنینەوە دەمگوت: "باوکە گیان من تەنها ئەکتەری فیلمی ئاکشن و کۆمیدیام، بەڵام دوای (23) ساڵ کاتێک هاتمە هۆلیود و سەردانی ماڵی هەندێک لە هاوڕێیانم کرد لە هۆلیود وەک ستالۆن، کاتێک ئەم جۆرە خەڵاتانەم بینی بۆنم دەکرد و لە باوەشم دەگرت و دەمپرسی هەر بەڕاستی منیش رۆژێک بەدەستی دەهێنم، لە کۆتایدا بەدەستمهێنا".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى وته‌كانیدا وتى: "کاتێک تەلەفۆنم بۆ هات و وتی جاکی پیرۆزە ئۆسکارت بەدەستهێناوە، کەمێک لام ئاڵۆز بوو، چونکە کەسەکە زۆر بەخێرایی قسەی دەکرد و باش لێی تێنەگەیشتم، دوای ئەوە پێم سەیر بوو، چونکە من لەو ساڵەدا هیچ بەرهەمێکم نەبووە ئیتر خەڵاتی چی، دواتر کە وتی ئٔۆسکاری شکۆمەندی تێگەیشتم، تێگەیشتم دوای (56) ساڵ کارکردن لە بواری فیلم و سینەما و بەرهەمهێنانی زیاتر لە (200) فیلم، ماندووبوون و هەوڵدانێکی زۆر شکانی ئێسکەکانم، لە کۆتاییدا ئەوە بۆ منە".
جاکی شان (Jackie Chan) له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: شان كۆنگ سانگ
- لە رۆژى 7/4/1954 لە شارى هۆنگ کۆنگ لە بەریتانیا لە دایکبووە.
- پیشه‌ى هونه‌رى: ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و بهرههمهێنى فیلم.
- له ئێستادا ته‌مه‌نى 66 ساڵه.
- له ساڵى 2016 خه‌ڵاتى ئۆسكارى پێبه‌خشراوه.