كتێبى یادەوەری (ئەو کاروانەی بۆ ھەواری ئێمە نەچوو) له نوسینی (سالار ڕەشید) بڵاوكرایهوه.
كتێبهكه له دووتوێى (602) لاپهڕه له چاپخانەی تاران چاپكراوه، نوسهر سهبارهت به كتێبهكهى نوسیویهتى:
"خوێنەری ئازیز! ئەوەی لەدووتوێی ئەم پەراوەدا ڕاکشاوە کۆڵێک بیرەوەری خۆش و ناخۆش، تاڵ و شیرینە. وەلێ ئەمانە بە تەنھا ھەر بیرەوەری خودی نوسەر خۆی نیە، بەڵکو تەنانەت بیرەوەری ھاوڕێ و دەوروبەرەکەکەیشی نییە بە تەنھا، ئەمانە لە ڕاستیدا بیرەوەری شارێک و سەربوردە و بەسەرھاتەکەیەتی لە بڕگە و دەورانێکی مێژوویی خۆیدا.
ئەم بیرەوەریانە حیکایەتی کۆمەڵێک گەنج و لاوی شاری کەرکوکە، لە ساڵانی حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، کە تۆ ھەندێکت لێرە و لەوێ ژنەوتووە، وەلێ ئەمە پەراوی حکایەتە تەواونەکراوەکانە"
ئەم کتێبە ئێستا لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەردەستە.