دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە بە سپۆنسەری (د. تەها رەسول) پەیکەریک بۆ هونەرمەند (عەتا چاوشین) کە لەلایەن پەیکەرساز (چێنەر نزار) دادەرێژریت.
دروستكردنى ئه‌و په‌یكه‌ره دواى ئه‌و زنجیره په‌یكه‌ره دێت كه ده‌زگاكه بۆ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى دیكه‌ى كوردى له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان درووستكردووه، ئەم پەیکەرەش وەکو وەفایەکه بۆ هونه‌رمه‌ندى كۆچكرد، كه نزیكه‌ى 40 ساڵ خزمه‌تى هونه‌رى كردووه.
عه‌تا چاوشین، ناوى ته‌واوى (عه‌تا ئه‌مین زۆراب)ه، له ساڵى 1959 له شارى سلێمانى له دایكبووه، جگه له‌وه‌ى گۆرانیبێژێكى ده‌نگخۆش بووه، له‌هه‌مان كاتدا شاعیریش بووه و چه‌ندین هۆنراوه‌ى نوسیووه، له ساڵانى هه‌شتاكانى سەدەی رابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، زیاتر لە (35) ساڵ خزمه‌تى هونه‌رى كردووه، یەکەم گۆرانی کە پێی ناسرا گۆرانیی (هۆ غەریب مەڕۆ)، بووه، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى هونه‌ریدا چه‌ندین به‌رهه‌مى به‌شێوه‌ى ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردۆته‌وه، له رۆژی 17/6/2020 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەداخەوە دواى چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى له رۆژی ٢٢/٦/٢٠٢٠ له ته‌مه‌نى (61) ساڵى به فایرۆسى كۆرۆنا لە شاری سلیمانی كۆچى دوایى كرد.