لە جەوهەرەوە بۆ بوون، فهلسهفهى مهلا سهدرا و مارتن هایدیگهر، کتێبێکی نوێی دکتۆر (محەمەد کەمال)ە، بە ئینگلیزی نووسیویەتی، وا بڕیاره سبهى شهممه ناوهندى رۆشنبیریى رهههند وهكو یهكهمین پڕۆژهى كتێبه ئینگلیزییهكانى له بهرگێكى ناوازهدا بڵاویبكاتهوه.
کتێبەکە لەلایەن (پشتیوان مەنسور) کراوە بە کوردی، ههرهیهكه له (د. محهمهد كهمال و ههرێم عسومان) پێداچوونهوهیان بۆ كردووه و ناوەندی ڕەهەند لە ماوەیەکی زوودا بڵاویدەکاتەوە.
له بهشێكى كتێبهكهدا هاتووه:
لەم چاخەماندا، زانین بە جەماوەریی بووە، توانای دەستڕاگەیشتن بە هەموو شتێک هەیە، بەبێ جیاکردنەوەیەک لەنێوان ئەوەی ئاشکراکراوە و ڕوونە لە بیرکردنەوەی ڕاستەقینەدا لەگەڵ ئەوەی کە جارێ ڕوون نییە و نەدۆزراوەتەوە، هەر بەم هۆیەشەوە، هیچ کات و هیچ سەردەمێک بە ئەندازەی ئەم سەردەمەمان "نافەلسەفیی" نەبووە، و هۆکارەکەش بە دیاریکراویی بریتییە لە زیادبوونی ئەو پێداویستییە میتافیزیکییە زۆر و زەوەندانەی کە لە ئێستادا هەن. نەریتی میتافیزیکی ئەفلاتونی شوێنی لەدایکبوونی سەردەمی تەکنەلۆجیمانە. ئەم پەیوەندییە لەنێوان ئەفلاتونیزم و تەکنەلۆجیا دەکرێت لەسەر دوو هۆکاری شاردنەوە و لەبیرکردنی بوون بونیادبنرێت:
یەکەم بیرکردنەوەی تەکنەلۆجی مانای بوون دەشارێتەوە و وەکو "یەدەگێکی هەمیشەیی" لێیدەڕوانێت.
دووەم، نەشاردنەوەی قەوارەکانی لە جیاتی بوون سەردەکێشێت بۆ ئەو بیرۆکەیەی هەر چ شتێک بوونی هەبێت مادەیەکە بۆ بەرهەمهێنان؛ دارستانێک، بۆ نموونە، یەدەگێکی هەمیشەییە بۆ پیشەسازی دار. تەکنەلۆجیا ئامانجی ژمێرکاریی و دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی و بەکارهێنانی بوونە. بۆ بەدەستهێنانی ئەمە، جیاوازییە ئۆنتۆلۆجییەکانی نێوان هەبووی دازاین و قەوارەکانی تری پشتگوێخستووە. هەموویانی لە چوارچێوەیەکی گشتیدا لە قاڵبداوە و مامەڵەیان لەگەڵ دەکات؛ هەموو قەوارەکان، لە نێویشیاندا بوونی مرۆڤ، وەکو یەدەگێکی هەمیشەیی بینراون....