aminy.jpg

کۆڕدات و تێکستی گۆرانییە کوردییەکان

كتێبى (کۆڕدات و تێکستی گۆرانییە کوردییەکان)، لە نووسین و ئامادەکردنی (فەرهاد ئەمینی)یه‌ و به‌مزوانه‌ چاپ و بڵاودوه‌كرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ تایبەته‌ بەو کەسانەی کە حەزیان لە گۆرانی وتنە یان ژەنیاری ئامێری موزیکن یان بەشدارن لە گرووپی موزیک، لە چاپخانەی کارۆ له‌ چاپێكى ناوازه‌ چاپکراوە و به‌منزیكانه‌ له‌ كتێبخانه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

نووسەر سەبارەت بەم کتێبەکەی دەڵێت:

"لەگەڵ سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیم بۆ تۆی بەهرەمەند

لەوانەیە بیرتان لەوە کردبێتەوە کە بیرۆکەی ئەم کتێبە سەرەتا لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.ئەبێ پێتان بڵێم کە لە ساڵی 2016 بەرەو ئەورپا کۆچمکرد و کوردستانم بە جێهێشت و لە وڵاتی ئەڵمانیا داگیرسام. ئەو کات هەستم بە کەم و کوڕی لە شێوازی ژەنینی خۆم کرد لە ئاستی ژەنیارانی ئه‌رووپایی. هەر بۆیە تاکەکەسی هەوڵی فێربوون و پڕۆڤەی زیاترم دا بۆ ئەوەی ئاستی خۆم ببەمە سەرەوە. هەروەک ئەزانن ئێستا گەورەترین مامۆستا لە هەموو بوارەکان لە جیهاندا سووشیال میدیایە، بە تایبەت تۆڕی یووتووب. هەر بۆیە منیش لە یووتووب یەکەم جار بە شوێن باشترین فێرکاری مۆسیقا بە زمانی کوردی گەڕام بەڵام بەداخەوە هەستم بە دڵگرانیێکی زۆر کرد چونکە تەنانەت یەک مامۆستاش بە زمانی کوردی وانەی مۆسیقای نەدەوتەوە . زۆرم پێ ناخۆش بوو مامۆستا لە هەموو بوارەکان و لە هەموو وڵاتان لە یووتووب فێرکاریەکانیان پێشکەشی فێرخوازانیان دەکرد، بەڵام ئێمە وەکوو کورد لەو داوایە بێبەش بووین.

ئەم هەستە بوبە هۆکاری ئەوەی کە یەکەم وانەی یووتووبم بۆ فێرکاری و فێربوونی مۆسیقا پێشکەش بە فێرخوازانی کورد بکەم هەر بۆیە بە ناوی خۆمەوە ڤیدیۆکانم لە کاناڵەکەم لە یووتووب بڵاو کردەوە.

دوای ماوەیێکی کەم بینیم فێرخوازان ڕوویان کردە ڤیدیۆکانم و بەقسەی خۆیان کەڵکی باشیان لە فێرکاریەکان وەرگرتووە.

دوای ماوەیێک کە بەسەر فێرکاری لە یووتووب تێپەڕ ئەبوو ئاستی داخوازی فێرخوازانیش بەرەو سەرتر دەچوو هەر بۆیە پێویست بوو بیرۆکەیێکم هەبێت .

بە دڵنیایەوە من بە هۆی هەلوو و مەرجی ژیانم لە ئه‌رووپا و کەمی کات بە تەنیا ئیش کردنم لە کاناڵی یووتووبم، نەمدەتوانی وەڵامدەری هەموو داخوازیەکان بم ،بۆیە پیشنیاری کتێبێکی لەم جۆرەم کرد کە لە هەموو وەڵاتاندا بوونی هەیە ، بەڵام بەداخەوە لە وەڵامی فێرخوازاندا بۆم دەرکەوتوو کە لەم شێوازە کتێبە لە کوردستان و بە زمانی کوری بوونی نییە، بەڵام ئێستە بە خۆشحاڵیەوە تۆی بەهەرەمەند کتێبەکە بە دەستتەوەیە و ئەتوانی کەڵکی باشی لێ وەر بگریت".


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە