سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى عێراق هه‌واڵى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ند (مه‌ناف) تاڵب)ى راگه‌یه‌اند.
دوێنێ هه‌ینى 26/6/2020 هونەرمەندی عێراقی (مه‌ناف تاڵب)، کە رۆڵی سه‌ره‌كی له ده‌یان شانۆگه‌ریی و دراما و فیلمى سینه‌مایى بینیوە، لە تەمەنی (80) ساڵی بەهۆی کۆرۆنا له شارى به‌غداد گیانی لەدەستدا.
سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى عێراق هاوخه‌مى خۆیان بۆكۆچى دوایى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ربڕیووه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایه‌نگه‌یاندووه، كه به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده رۆژى هه‌ینى 26/6/2020 كاژێر (4)ى ئێواره به‌هۆى فایرۆسى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستداوه.
مه‌ناف تاڵب له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوى ته‌واوى: مه‌ناف تاڵب جبورى
- له ساڵى 1940 له شارى كوت له دایكبووه.
- له ساڵى 1965 به‌شى نواندنى له كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه.
- دواى ته‌واوكردنى خوێندنهكهشى بووه‌ته شهرپهرشتیارى په‌روه‌رده‌ى له سنورى به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى شارى كوت.
- له ساڵى 1965 تاكو ساڵى 2020 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
- له ساڵى 2006 عێراقى به‌هۆى تیرۆر و نائارامى به‌جێهێشتووه و رووی كردۆته سوریا و له‌وێ له كارى هونه‌ریدا درونهكهوتۆتهوه.
- له ساڵى 2011 جارێكى دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و به‌شدارى له چه‌ندین كارى هونه‌ریدا كردووه.
- رۆژى 26/6/2020 لە تەمەنی (80) ساڵی بەهۆی کۆرۆنا له شارى به‌غداد كۆچى دوایى كردووه.