"وه‌ك قومرى سه‌رباڵم شینه" گۆرانيى كوردى شایسته‌ى شینه.
"له سیله‌ى قه‌بران هاواره" ئاوازمان درا له سێداره.
"نازانم له‌كێ پرسم ئه‌و گوڵه میوانى كێیه" قه‌یرانى گۆرانيى كوردى وادیاره ته‌كنیكى نوێیه!!
"دهتێى كه دهپڕیكه جامێ شه‌رابى تازه" خۆزگه ده‌تزانى گۆرانیمان چه‌ند بێنازه.
"ده‌چمه سه‌ر ناڵهشكێنێ به‌رامبه‌ر به بۆكـانێ" هه‌ستى هونه‌ریمان شێوا، چێژى گۆرانى كوانێ ؟!
"كهویارهى كه‌ویار ئه‌رده‌ڵانیه" كێ گومانى هه‌یه با بڵێت وانیه؟
"ئه‌و مریهمهى كه‌زیه درێژێ له هه‌وراز و سه‌ره‌و لێژێ" به‌ندى مردومان هێند زۆره كه‌س نیيه بیاننێژێ.
"ئه‌رێ بێنه بۆم بێنه ئه‌و گه‌ردنه زه‌رده‌ت بێنه" هه‌ر ئاوازه و له‌یه‌ك ده‌چێت هه‌مووى گوێچكه خهڵهتێنه.
"چه‌نده‌ى لێ پاڕامه‌وه ئاوڕى لێ نه‌دامه‌وه" گیانمان ده‌رچوو به‌ده‌ست گۆرانيى بێتامه‌وه.
"عه‌نتیكه و زێده لاوه چۆنى لێبكـهم سڵاوه" هێشتاكه ده‌ڵێن زیره‌ك چیتر باوى نه‌ماوه!