Bin.jpg

په‌نا بۆ میستەر بین ده‌برێت بۆ خۆپارێزى

له‌هه‌ولێكى نوێ و له‌ كارێكى هونه‌رى نوێدا مسته‌ر بین ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئامۆژگارى هاووڵاتیان ده‌كات.

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی له‌درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانیدا بۆ خۆپارێزى ئه‌مجاره‌یان پەنا بۆ ئەكتەری بەریتانی (روان ئەتكنستۆن) ناسراو بە (میستەر بین) دەبات هەتا لەكارێكی ریكلام ئامێزدا ئامۆژگاریی خەڵك بكات، كە چۆن خۆیان لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ پشت به‌ستن به‌ زانیاریه‌كانى رێكخراوی تەندروستی جیهانیی لەو كارە ریكلام ئامێزدا، میستەر بین بەشێوەیەكی كارتۆنی دەردەكەوێت و هەموو ئەو رێنماییانە بڵاودەكاتەوە، كە دەبێت خەڵكی پەیڕەوی بكەن بۆ ئەوەی دووربن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێنماییەكانیش بریتین لە (دەستشتن بەشێوەیەكی باش، ئەگەر دەستەكانت پال نەبوون دەست لە دەموچاوت مەدە، لەگەڵ كەسی تردا با چەند هەنگاوێك دووربن لەیەكتری، هەركاتێك زانیت نیشانەكانی كۆرۆنات هەیە پەیوەندی بە تیمی پزیشكییەوە بكە).

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی، له‌ ئێستادا به‌پێویستى ده‌زانێت په‌له‌ بكرێت له‌ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و كاره‌، چونكه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌ى توشبوان و قوربانیان به‌ فایرۆسى كرۆنا به‌رده‌وامه‌ و له‌هه‌ندێك وڵات و ناچه‌ رۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌كه‌ زیاد ده‌كات، بۆیه‌ داوا له‌به‌رهمهێنه‌رى كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه‌ ده‌كات به‌ زوویى كاره‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن.

مستەربین ناوى ته‌واوى (روان ئەتکینسون -  (Rowan Sebastian Atkinsonه‌،  لە رۆژى 6/1/1955 له‌ دایبكووه‌، ئەکتەر و شانۆنوسى ئینگلیزییه‌ و تاكو ئێستاكه‌ له‌ چه‌ندین فیلى سینه‌مایى به‌شدارى كردووه‌ و هه‌میشه‌ به‌رۆڵه‌كه‌ى توانیویه‌تى كاریگه‌رى به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌بێت، ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكار بووبێت بۆ ئه‌وه‌ى سوود له‌و ئه‌كته‌ر وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە