ئێمه‌ى منداڵان سه‌رمان سوڕماوه
له‌وه‌ى به‌دكاریى لاى گه‌وره باوه
بۆ ئامۆژگارى منداڵ مامۆستان
بۆ ناو یه‌كتریش وه‌ك ده‌رد و په‌تان
چۆن ده‌بێ گه‌وره درۆ و دزیى بكا
له كڕین و فرۆشتن فێڵ و گزیى بكا
هه‌موو خۆپه‌رست , بۆ پاره كۆیله
بۆ ماڵى دنیا گشت گیانیان كه‌یله
یه‌كتر ده‌كوژن بۆ بستێك زه‌وى
بۆ ده‌ستكه‌وتى كه‌م سه‌ر ده‌كه‌ن نه‌وى
هه‌ندێكیان هێنده تووڕه و چاو برسى
گیانى مرۆڤه‌كان ده‌خه‌نه مه‌ترسى
***
به ئێمه ده‌ڵێن هه‌رده‌م دڵپاك بن
دوور له درۆ و فێڵ , مرۆڤى چاك بن
له ڕق و كینه له ئاژاوه و شه‌ڕ
دوربن و مه‌بن به‌مرۆڤى به‌دفه‌ڕ
هاوڕێى یه‌كتربن , هاوكار و دڵسۆز
وه‌ك خوشك و برا , بۆ یه‌كتر به‌سۆز
***
ئێمه تێناگه‌ین بۆ مرۆڤى گه‌وره
له دواى ئه‌زمون و چه‌ندین جۆر ده‌وره
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌قڵ و جه‌سته پێده‌گات
خاوه‌نه‌كه‌یان له‌ژیان تێده‌گات
وه‌ك مرۆڤى ته‌واو دێته ناو مه‌یدان
به‌ڵام بۆ یه‌كتر ته‌واو بێ‌ویژدان
له‌هه‌مووى سه‌یرتر لامان ئه‌وه‌یه
خه‌مى په‌روه‌رده‌یانه بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه
له‌ناو یه‌كتردا خه‌م ده‌خۆن به فه‌رده
نه‌وه‌ى منداڵان چۆن بكه‌ین په‌روه‌رده
ڕه‌وشتى جوانیان چۆن لابچێنین
نه‌مامى پاكى له‌ناخیان بڕوێنین
با كێشه‌كانمان بخه‌ین به‌لادا
بۆ منداڵانمان ببین ئاماده !!
خۆمان ته‌مه‌نمان گشت چوو به‌زایه
ژیانى گه‌وره‌كان بۆ خۆى هه‌روایه!!
پڕه له كێشه و نوقمى نه‌زانی
ته‌مه‌نمان هه‌مووى بوو به وێرانى
به‌ڵام نه‌وه‌كانمان خۆنابێت وابن
بۆ كات به‌فیڕۆدان شێت و شهیدابن
هه‌موو خراپه‌یه‌ك لایان ئاسان بێت
دزیۆیى ژیانیان له‌به‌رچاو جوان بێت
***
ئێستا ده‌زانم بۆ ئێمه‌ى منداڵ
نابین په‌روه‌رده له خوێندنگه و ماڵ
چونكه گه‌وره‌كان بۆ خۆیان خاڵین
بۆ كارى خراپ ملكه‌چ و ناحاڵین