له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ کتێبخانەى گشتى سلێمانى، لەلایەن ئیدارەى ناوخۆى سلێمانى (ادارە محلى) لە 30/6/1943 دامەزراوە لەلایەن وەزارەتى مەعاریف (پەروەردەى ئێستا) و كتێبخانەكە سەر بە معاریفى سلێمانى بووە، دواتر لە سەرەتاى پەنجاكاندا بە ئیدارەى محەلییەوە بەسترایەوە. پیره‌مێردی شاعیر له رۆژنامه‌ی (ژین)دا بانگه‌وازی کردنه‌وه‌که‌ی بۆ کردووه. بۆ یه‌که‌مجاریش مامۆستا (أ، ب، هه‌وری)ی شاعیر کراوه به لێپرسراوی كتێبخانه‌كه.
یەكەمجار شوێنەكەى لە سەر شەقامى سابونكەران لە خانووى عەلى بەگى فەتحوڵڵا بەگدا بووە، دواتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ خانوویەك لە نزیكى مزگەوتى گەورە، پاشان لەوێشەوە گوازراوه‌ته‌وه بۆ خانووى مستەفا مەزهەر بەرامبەر مزگەوتى گەورە، پاشان جارێكى تر گوازراوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانەى ناوەندى كۆن، بۆ جارى پێنجەم گوازراوه‌ته‌وه بۆ بینایەكى تایبەت بە خۆى كە لەسەردەمى پارێزگارى ئەوكاتەى سلێمانى (عومەر عەلى 1954-1957) دروست كرا، بەرامبەر مزگەوتى گەورە و تا ساڵى 1962 لەو شوێنە ماوه‌ته‌وه.
بۆ جارى شەشەم و بۆ دواجار ساڵى 1962 گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنى ئێستاى لە نزیك كارگەى جگەرەى سلێمانى و پاركى نالى و لەسەر شەقامى سەرەكى سالم.
له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌یدا ناوه‌که‌شی گۆڕاوه بۆ کتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی و به (ئیداره‌ی مه‌حه‌للی) ییه‌وه لکێنراوه، که سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی بووه، ئه‌و کاته بیناکه بریتی بوو له ئیداره‌یه‌کی بچووک و گه‌نجینه‌یه‌کی کتێبی كوردى و عه‌ره‌بی پێکه‌وه و له به‌رامبه‌ریدا هۆڵێک هه‌بوو بۆ خوێندنه‌وه، له به‌شی پشته‌وه‌یدا ژوورێکیش ته‌رخانکرابوو وه‌ک کتێبخانۆکهیهک بۆ منداڵان، ئه‌مه بۆ قۆناغی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ شاری سلێمانی زۆر باش بوو.
تا کۆتایی ساڵی 1990 چه‌ند کهساتییهکی ناوداری ئه‌رکی لێپرسراوێتیی کتێبخانه‌که‌یان خراوه‌ته ئه‌ستۆ، وه‌ک: محه‌ره‌م محه‌مه‌د ئه‌میننی چیرۆک‌نووس، محه‌مه‌د ساڵح دیلانی شاعیر، عه‌بدولڵای که‌ریم عه‌لاف.
له ده‌ستپێکی راپه‌ڕنه‌وه له ساڵی 1991دا ئه‌م کتێبخانه گشتییه به وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێمی کوردستانه‌وه گرێدراوه. لێپراسراوێتییهکهی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی خراوه‌ته ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ند یاسین قادر به‌رزنجی، پاشان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (ئارى بابان) عومه‌ر عوبێد عه‌بدولقادر، بوه‌ته لێپسراوى كتێبخانه‌كه.
له ساڵی 1996 کتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی فرمانی وه‌زاریی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌رکراوه بکرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کتێبخانه‌کانی شاری سلێمانی و شارۆچکه‌کانی.
له ساڵی 2001 به هاوکاریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی به مه‌به‌ستی نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی له رووی بیناو که‌ره‌سه و کتێب و ئیداره‌وه ده‌ست به پڕۆسه‌ی فراوانکردنی کراوه.
له ساڵى 1994 مام جه‌لال ژماره‌یه‌کی زۆری کتێبی به‌نرخی بۆ خزمه‌تی خوێنه‌رانی بۆ كتێبخانه‌كه دابین کردووه.
له دوای ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی لکێنراوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کتێبخانه گشتییه‌کانی سلێمانییه‌وه، که له ساڵی 2003 به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوه. هه‌ر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانی بووه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کتێبخانه گشتییه‌کانی شاری سلێمانی و شارۆچکه‌کانی كه به تێکڕا به بینای کتێبخانه‌ی گشتیی سلێمانییه‌وه ژماره‌یان (22) کتێبخانه‌ی گشتییه و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.