Asya.jpg

ئاسیا جه‌بار، ئه‌و رۆماننوسه‌ى نه‌ك ناوى خۆى، ناوى باوكیشى گۆڕى

له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ‌ رۆژى 30/6/1936 ئاسیا جەبار كه‌ ناوى ته‌وواى (فاتیمه‌ زه‌هرا ئیمالاین)ه‌، رۆماننووس و چیرۆكنوس  و دەرهێنەری سینەمایی جه‌زائیرییه‌ له‌ شارى شرشال له‌ جه‌زائیر له‌ دایكبووه‌.

یەکەم ڕۆمانی لە ساڵی 1957 بە ناونیشانی (العطش) بڵاوکردووەتەوە.

سەرەتا لە ترسی باوکی بە ناوی خوازراوی (ئاسیا جەبار) بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تا کۆتایی تەمەنی هەر بەو ناوەوە نووسیویەتی.

لە زانکۆی سۆربۆن و مونبیلییە خوێندنی تەواوکردووە.

له‌ حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌رهێنانى بۆ چه‌ندین فیلم كردووه‌.

لە ساڵی 2005 کراوە بە ئەندامی ئەکادیمیای زمانی فەرەنسی و بۆ چەند ساڵێکیش پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵ بووە.

له‌ رۆژى 6/2/2015 له‌ ته‌مه‌نى (78) ساڵى لە شارى پاریس کۆچی دوایی کردووە.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە