له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌دیب و چیرۆكنوس (ئەحمەد عارف)، تووشى فایرۆسى كۆرۆنا بوو، له ئێستادا ته‌ندروستى ناجێگیره.
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ، كه ده‌ست سایتى گه‌لاوێژ كه‌وتووه، به‌داخه‌وه له ئێستادا ته‌ندورستى ئه‌دیب و چیرۆكنوس (ئەحمەد عارف) به‌هۆى فایرۆسى كۆرۆنا ناجێگیره و له‌ژێر چاودێرى پزیشكى دایه و پێویستى به پلازماى خوێن هه‌یه.
سایتى گه‌لاوێژ، هیواى چاكبوونه و ته‌ندروستى باش بۆ ئه‌دیب و چیرۆكنوس (ئەحمەد عارف) ده‌خوازێت و به‌هیواین هه‌رچى زوه چاكبێته‌وه و خزمه‌تى زیاتر به بوارى ئه‌ده‌ب و روناكبیریى بكات.
ئه‌حمه‌د عارف له چه‌ند دێرێكدا:
- له رۆژى 1/7/1953 له گوندى حه‌سارى شارى كه‌ركوك له دایكبووه.
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: ئه‌دیب و چیرۆكنوس
- له گوندى حه‌سار خوێندنى بنه‌ڕه‌تى ته‌واو كردووه.
- دواتر دێنه شارى كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كى ڕه‌حیماوه شارى كه‌ركوك نیشته‌جێ بوونه و هه‌ر له‌وێ خوێندنى ئاماده‌یى ته‌واو ده‌كات.
- له ساڵى 1978 بۆ ته‌واوكردن و درێژه‌دان به خوێندن روده‌كاته شارى سلێمانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى ته‌واو ده‌خوێنێت.
- ئه‌و ماوه‌یه‌ى خوێندكار بووه له په‌یمانگا له رێكخستنه نهێنیه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ڕه‌نجده‌رانى كوردستان كارى كردووه.
- له ساڵى 1980 خوێندنى په‌یمانگا ته‌واو ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى كه‌ركوك.
- له ساڵى 1980 دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و شاره ده‌ستگیر ده‌كرێت و دواى چه‌ند ساڵێك له زیندان ئازاد ده‌كرێت.
- له رۆژى 17/7/1982 ئازاد ده‌كرێت و دواى (3) رۆژ له ئازادكردنى رووى كردۆته شاخ و له ناوزه‌نگ بووه‌ته پێشمه‌رگه.
- له شاخ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌دیب و نوسهرى پێشمه‌رگه له یه‌كێتى نوسه‌رانى شاخ ده‌ستی به‌كارى ئه‌ده‌بى كردۆته‌وه و به‌رده‌وام بووه له نووسین.
- له ساڵى 2000 به‌شى رۆژنامه‌نووسیى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى ته‌واو كردووه.
- له ساڵى 2004 به‌شى راگه‌یاندنى له زانكۆى سلێمانى ته‌واو كردووه.
- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى گشتى یه‌كێتى نوسه‌رانى كورده.
- خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه له‌وانه، گه‌ڕانه‌وه بۆ حه‌یفا، وه‌رگێڕان.