له چه‌ند رۆرژى رابردوو ئەکادیمیای کوردی له شارى هه‌ولێر نوێترین به‌رهه‌مى چاپكراوى خۆى به‌ناوى (ده‌هۆڵ) له دووتوێى (252) لاپه‌ڕه بڵاوكرده‌وه.
ده‌هۆڵ، له نوسینى هونەرمەندى موزیكیان (وریا ئەحمەد)ه و به‌رهه‌مى ئەکادیمیای کورییه، نوسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌گه‌رچى به‌ناوى ده‌هۆڵه، به‌ڵام بە هیچ شێوەیەک باسی ئامێری دەهۆڵ ناکات، بەڵکو كتێبه‌كه (100) گۆرانی فۆلکلۆری و رەسەنی کوردی لەخۆگرتووە، گۆرانییەکان لە کۆکردنەوە و شیکردنەوە و (نۆتە)ی موزیک و هۆنراوەکانیش بەهەردوو پیتی (لاتینی) و (عەرەبی) لەلایەن خودی نسوهرهوه کراون، ئەمە جگە لە دەستنیشان کردنی ناو و جۆری (رەزم)ی گۆرانییەکان و رادەی سەرکەوتن و دابەزینی گۆرانییەکان و جۆری مەقامەکان.