Pashew.jpg

پەیکەرێکى بۆ دروستدەکرێت

دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە، پەیکەرێکی گەورە بۆ شاعیری گەورەى کورد عەبدولڵا پەشێو دروستدەکات.

دەزگای خێرخوازی کەریمی ئەلەکە، بە مەبەستی رێزلێنان لەشاعیری گەورەی کورد (عەبدوڵڵا پەشێو) لەسەر ئەرکی بەرێز د. تەها رەسوڵ پەیکەرێکی تایبەتى بۆ دروست ده‌كات.

له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌زگاكه‌ ئاگاداری په‌یكه‌رسازان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دواواده‌ بۆ وه‌رگرتنی ماكیتی په‌یكه‌ره‌كانیان رۆژی 15/7/2020 ده‌بێت و رۆژی 1/8/2020 ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوده‌كریته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "وه‌رگرتنی ماكیته‌كان له‌ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ ده‌بیت له‌شاری سلیمانی- بازاڕی سلیمانی پالاس ته‌نیشت هوتیل سلیمانی پالاس- 07701563470".


ئەم بابەتە 157 جار خوێندراوەتەوە