دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى رابردوودا هه‌واڵى تووشبون به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هه‌میشه بە ورەیەکى بەرزەوە (دلێر تیللی)، پێشکه‌شکاری كه‌ناڵى رووداو بەرنامەی هونەرییهكانى خۆى پێشکەش ده‌كرد، ته‌نانه‌ت لە روماڵی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه دەرکەوت و هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوەکانى بوو، سایتى گەلاوێژ ئه‌وكاته هیواى ته‌ندروستیه‌كى باشى بۆ خواست و له ئێستاشدا پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى لێده‌كات به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یدا، كه له واڵى تایبه‌تى خۆى له ئینستگرام رایگه‌یاندووه و نوسیوه‌تى: "من لە شێرپەنجە قورتاربووم".
دلێر جگە لەپێشکەشکردنى بەرنامەى هونەرى، پێشکه‌شکاری به‌یانیانی که‌ناڵی ڕووداوه.
هاوسه‌رگیری کردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه.
دوای نزیکەی ساڵێک بەسەر تووشبوونی بە شێرپەنجە توانی بەسەری زاڵ بێت و چاک بێتەوە.