لە ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشی جیهانى، ئهمڕۆ 2/7/2020 كتێبی (لە پشت هێڵەكانی یاریگاوە) له نوسینى رۆژنامەنووسی وەرزشی (هەرێز جەمال) بڵاوكرایهوه.
لەپشت هێڵەكانی یاریگاوە چیرۆكی پشت پەردەی بەشداریكردنە لە رووداوە جیهانییەكانی دنیای وەرزش و ئەنجامدانی كارە رۆژنامەوانییەكانی ئەو رۆژنامەنووسە لە زیاتر لە (20) وڵاتی جیهان لە كیشوەرەكانی گۆی زەوی، ئەم بەرهەمە لە لایەن مەودا میدیاوە لەچاپ دراوە .
هەرێز جەمال له چهند دێرێكدا:
- لە ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
- له ساڵی 2010 بەشی رۆژنامەنووسی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواو کردووە.
- لە ساڵی 2005 کاری رۆژنامەنووسی دەستپێکردووە.
- له ساڵى 2011 یەکەمین پێشانگای فۆتۆگرافی وەرزشی لە شارى سلێمانی كردۆتهوه.
- له ساڵی 2019 رێبەری رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاوكردۆتهوه.
- ئەندامی کارای سە ندیکای رۆژنامە نووسانی کوردستان.
- ئە ندامی فیدراسیۆنی رۆژنامە نووسانی جیهان.
- ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامە نووسانی وەرزشی جیهان.