Majid.jpg

هۆنراوه‌: نیگای شێتانە

ماجد خەليل

ده‌ستى نیگای

شێتانه‌ی ئه‌و

 پێچێ به‌ گوێی ژیریم ده‌دا

 بای هه‌رزه‌یی

 رۆحی ته‌نیم

 پاشقول له‌پای پیریم ده‌دا

 

 شیرینی خه‌یاڵی

لاویی

پشت ملی پاقلاوای گرتووم

ده‌ستی پیریی

 له‌یه‌خه‌مدا

 ده‌واری دڵی شڕ كردووم

 

 بێ باك له‌وه‌ی

 هه‌زار چاڵی

عه‌یبه‌ی پیریی ها له‌به‌رمه‌

 چاوه‌كانم داخستووه‌و

 نییگاكانم له‌پشت سه‌رمه


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە