oscar1.jpg

ئۆسکار و رەگەزپەرەستی

پشکۆ کامەران

ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ هونەر و سینەما و زانست كە بە رەگەزپەرەستییەکی رێكخراوەیی و لاینگری پیاوان و سپی پێستان تۆمەتباردەكرێت لەنێو ئەندامانیدا، لیستی نوێی ئەندامەكانی راگەیاند كە 819 كەسایەتی نوێ لەخۆدەگرێت. ئاكادیمیای ئۆسكاری ئەمریكی رایگەیاند، 819 ئەندامی نوێ ئەمساڵ دێنە ناو ئەكادیمیاكەوە  كە بەرێژەی لەسەدا 45 پێكهاتوە لە خانمان و لەسەدا 36ـی دیكەشیان كەمینەكانن. لەناو ئەندامە نوێیەكاندا، ئاوكواڤینا، خانمە ئەكتەری بەرەگەز ئاسیایی و سینسیا ئێرێڤو-ی خانمە ئەكتەری ئەفریپی و ئیڤا لونگوریا-ی لاتینی هەیە، دو سینەماكاری فڕەنسیش هەریەك لە لاج لی و جێرێمی كڵابان بەشێكن لە ئەندامە نوێیەكان.

لە لیستەكەدا ژمارەیەك ئەندامی بەرەگەز عەرەبیش هەیە دیارترینیان لە هەریەك لە وڵاتانی مەغریب ،سودان، لوبنان و سعودیە و فڵستین، كە دو لەوانە خانمن هەریەك لە مونیا عقل-ی دەرهێنەری لوبنانی و نەجوا نەجار، دەرهێنەری فڵستینی.

لە راگەیەندراوەكەی ئۆسكاردا رونیشكراوەتەوە، "ئەكادێمیاكەیان هەردو ئامانجی نەهێشتنی جیاكاری نەژادی و جێندەری بەو هەنگاوە تێپەراندوە".

ساڵی 2016، دوای ئەوەی رەخنەیەكی زۆر روبەڕوی ئەكادێمیای ئۆسكار كرایەوە بەهۆی ناهاوسەنگی لەنێوان جێندەر و نەژادی ئەندامانیدا، پەیمانیدا ژمارەی خانمان و ئەندامانی كەمینە بگەیەنێتە دو هێندە هەتا ساڵی 2020.

 

سەرچاوە:  KALB


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە