Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 4/7

- لە رۆژى 4/7/1627 تۆماس میدلتۆن (Thomas Middleton)، شانۆنوس و شاعیر و نوسەری ئینگلیزی لە تەمەنى (47) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/4/1580 لە شارى لەندەن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/7/1715 کریستیان فورچیگوت گیلرت (Christian Fürchtegott Gellert)، شاعیرى ئەڵمانى لە شارى هاینیشن لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 13/12/1769 لە تەمەنى (54) ساڵى لە شارى لاپزیگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1804 ناسانیال هاوسورن (Nathaniel Hathorne)، رۆماننوس و نوسەری ئه‌مریکی لە ویلایەتى ماساشۆستس لە دایکبووە، لە رۆژى19/5/1864 لە تەمەنى (59) ساڵى لە شارى بلیمۆت لە ویلایەتى نیو هامبشر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1927 نیل سیمۆن (مارڤن نیل سیمۆن- Marvin Neil Simon)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌رى سیناریۆ و دراما و نوسەری ئەمریكی له‌ شارى نیویۆرك له‌ دایبكووه‌، له‌ رۆژى 26/8/2018 له‌ ته‌مه‌نى (91) ساڵى به‌ نه‌خۆشى له‌ شارى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 4/7/1938 بیڵ ویزەرس (Bill Withers)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و موزیکیانى ئەمریکی لە شارى سلاب فۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 30/3/2020 لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشی دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1967 لە تەمەنی (29) ساڵی تاکو 2020 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵی 1970 یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و توانی ببێتە براوەی خەڵاتی گرامی، ساڵی دواتر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوەمین ئەلبومی ناوی بە هەمو جیهان بڵاوبوەوە و بە ملیۆنان کۆپی ئەلبومەکەی فرۆشرا، لە ساڵی 2009 ژیانی کرا بە فیلمێکی دۆکیومێنتاری.

- لە رۆژى 4/7/1912 سەعید عەقڵ، شاعیرى لوبنانى لە شارى زحلە لە دایکبووە، لە رۆژى 28/11/2014 لە تەمەنى (102) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1916 زەکی ناسیف، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی لوبنانی لە گوندى مشەغەرە لە شارۆچکەى بقاع لە دایکبووە، له‌ رۆژى 10/3/2004 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1926 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1957 فایز العامر، ئەكتەری كوێتی له‌ كوێت له‌ دایبكووه‌، لە ساڵى 1980 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1964 سامۆیل مارشاک، شاعیر و نوسەرى دراما و وەرگێڕى روسى لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى مۆسکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1887 لە شارى فورونیج لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/7/1977 هانی سەلامە (هانى محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌لامه‌)، ئەكتەری میسری له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایبكووه‌، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1979 ریمی بندلی، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی له‌ شارى ته‌رابلوس له‌ دایبكووه‌، لە ساڵى 1984 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1980 شیكو (هیشام محه‌مه‌د)، ئەكتەری میسری له‌ شارى قاهیره‌ له‌ دایبكووه‌، لە ساڵى 2002 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1982 ریم هلال، ژنە ئەكتەری میسری له‌ سعودیه‌ له‌ دایبكووه‌، لە ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/1988 فراله کەریم، ژنە ئەکتەری لوبنانی لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/4/1938 لە شارى بەیروت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 4/7/2000 کازم قەلاف، ئەکتەر و دەرهێنەری کوێتی لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1945 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/2008 ئیفلین کیس (Evelyn Louise Keyes)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (91) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى مۆنتیسیتۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1916 لە شارى پۆرت ئەرسر لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 4/7/2011 سوعاد محەمەد، ژنە گۆرانیبێژی لوبنانی له‌ ته‌مه‌نى (85) ساڵى به‌نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى قاهیره‌ كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 2/2/1926 له‌ شارى به‌یروت له‌ لوبنان له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 1948 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە