پێشوازى گه‌ڕانه‌وه‌ى پیره‌مێردى شاعیر له توركیاوه بۆ شارى سلێمانى
سلێمانى، 30/1/1925
سەرنج: لە ژمارە (14)ى ژیانەوە رۆژی 2/2/1925 بەم شێوەیە بەخێرهاتنەوەی پیرەمێردى شاعیر كراوه:
" جەنابی تۆفیق بەگی مەحمود ئاغا کە (23) ساڵە لە وەتەن دوورکەوتۆتەوە شەوی 30 کانوونی دووەمی 1925 تەشریفی هاتەوە. مەملەکەتەکەمان بە قدوومی ئەم زاتە زۆر مەسروور و پێخۆشحاڵە، بەناوی هەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرهاتنی دەکەین".
سەرنج: بۆ سەرجەم ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان یاخود كه‌س و كاریان، ئه‌م ئه‌لبومه ئه‌لبومى تۆیه، سوپاست ده‌كه‌ین گه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌كى كۆنت لایه بۆمانى بتێره به سوپاسه‌وه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه.