ژیان و مردنى سه‌ڵاح داوده مه‌گه‌ر هه‌ر نووسه‌رێكى له چه‌شنى عه‌زیز نه‌سین بتوانێت ئه‌م زنجیره درێژه‌ى به‌هره و ئه‌ندێشه، ئازار و شه‌ونخوونى، توانا و كه‌مته‌رخه‌مییه بنووسێته‌وه و له كۆمیدیایه‌كى ڕه‌شدا تۆمارى بكات، پیاوێك هونه‌رمه‌ندێك، خۆشه‌ویستێكى خه‌ڵك به ناوى سه‌ڵاح داوده له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌ى ته‌كسى پێ نه‌بووه براده‌رێك گه‌یاندویه‌تیه شوێنى ئاهه‌نگه‌كه و له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ گۆرانى ده‌ڵێت و به دڵه كوتێ داده‌به‌زێ و ده‌بوورێته‌وه، خێره‌ومه‌ند ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه و ماوه‌ى چل و پێنج ده‌قیقه له باخچه‌كه ده‌كه‌وێت و ئاهه‌نگ به‌رده‌وامه و نابرێته خه‌سته‌خانه، ئاهه‌نگ به‌رده‌وامه و سه‌ڵاح داوده كه‌س فریاى ناكه‌وێ، حه‌وت هه‌زار دینار ده‌ده‌نه یه‌كێك و به پیكابێكى خاچى سوور ده‌گه‌یه‌نرێته خه‌سته‌خانه و گیان ده‌سپێرێت!
ئه‌م كۆمیدیایه له دێر زه‌مانه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى قه‌ده‌رى به‌هره‌مه‌ندانى كورد بێت، به‌رده‌وامه : مه‌ولانا خالیدى نه‌قشبه‌ندى به‌ره و شام شاربه‌ده‌ر كرا و له گه‌رماى تاقه‌ت پڕوكێنى شاره‌زووردا كه‌س جامه دۆیهكى پێنه‌دا! كه‌یفى جوانڕۆیى له ڕێى خۆشناوه‌تیدا به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ شاربه‌ده‌ر كرا و كه‌س هێشووه ترێیهكى شه‌قڵاوه‌ى پێ ڕه‌وا نه‌بینى! حاجى قادرى كۆیى خۆى گوته‌نى :
( هه‌روه‌كو شارانى تر كه‌س ئاشناى كۆیێ نه‌بوو
شوهره‌تى ئهبیاتى من خه‌ڵكى له‌سه‌ر كۆ كرده‌وه)
كه‌چى به‌ره‌و باوه‌شى عوسمانیه‌كان به‌ڕێخرا به بێ ئه‌وه‌ى كه‌س دوو قله هه‌نجیرى ته‌ق ته‌قى بۆ بخاته توێشووهكهیهوه! مسته‌فا به‌گى كوردى له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى لهقهبى صاحێبقڕانى لێ سه‌ندرایه‌وه و به‌ره‌و ئێران و توران شاربه‌ده‌ر كرا تا ئه‌و راده‌یه‌ى ناوى خۆى گۆڕى به (هیجرى) و به ته‌وسه‌وه گوێى ڕاده‌دێرا بۆ سه‌داى ئه‌و قافڵانهى فیرقه‌ت كه ده‌یانگوت : سه‌ر قافڵهچى.. یاره!
من له باره‌ى ژیان و مردنى سه‌ڵاح داوده‌وه رۆمانی ( چیرۆكى مردنێكى ڕاگه‌یه‌ندراو ) ى گارسیا ماركێزم دێته‌وه بیر، ئه‌م رۆمانه باس له یه‌كێك ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت بیكوژن، شاره‌كه هه‌موویان كه‌سه‌كه ده‌بینن و ده‌شزانن ئێواره ده‌مرێت و كه‌سیش هیچ ناكات، كه‌س هیچ ناڵێت، هه‌وڵنادات ئه‌و مردنه ڕاگرێت، هه‌وڵنادات چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه، ئێواره پیاوه‌كه ده‌كوژرێت.. ئینجا خه‌ڵكه‌كه به ئاگا دێنه‌وه، ده‌زانن وه‌كو فیلمێك سه‌یرى ئه‌و مردنه‌یان ده‌كرد! ده‌یانتوانى ئه‌و مه‌رگه‌ساته ڕابگرن و نه‌یانكرد! سه‌ڵاح داودهش به‌م شێوه‌یه بوو، ساڵانێكه هه‌رچى ده‌زگاى هونه‌رى و روناكبیرى هه‌یه له‌ملاو له‌ولاوه باس له پێویستى گرنگیدان به‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ن و هیچیشى بۆ ناكه‌ن، باس له گه‌وره‌یى ئه‌و به‌هره‌یه ده‌كه‌ن و وه‌كو سهیركهرى فیلمێكیش تهماشاكهرى ئازاره‌كانى بوون!چل و پێنج ده‌قیقه له گیانه‌ڵا ده‌بێت و كه‌س پاره‌ى تهكسیهكهى به‌ره‌و مردن نادات!رۆح ده‌دات و هه‌ناسه‌ى ته‌نگ ده‌بێت كه‌س پشتێنى كه‌وا و سهڵتهكهى شل ناكاته‌وه! قوڕگه ئهفسوناوییهكهى وشك ده‌بێت و كه‌س به جامه ئاوێكى گه‌رمیش گه‌رووى ته‌ڕ ناكات! بێگومانم ئه‌و ده‌زگایانه له مردنیدا سینگ ده‌رده‌په‌ڕێنن و هه‌ریه‌كه و ده‌یه‌وێت مردنه‌كه‌ى بكاته بۆنه‌یه‌ك بۆ گرنگیدان به هونه‌رمه‌ندانى شاره زێده نهگبهتهكهى كه‌ركوك! من ئه‌م وڵاته بناسم ده‌یه‌ها ملیۆن له چله و ساڵیادى داوده سه‌رف ده‌كرێت، كه‌چى ئه‌گه‌ر سه‌د له یه‌كى ئه‌و پاره‌یه بدرابا به نه‌شته‌گه‌رى قه‌سته‌ره‌ى دڵه گه‌وره‌كه‌ى داوده ئه‌وا له‌وانه بوو چه‌ندین ساڵى دیكه بژیابا، تراژیدیاى ئه‌و حكومه‌ت و ده‌زگا هونه‌ریانه بیرێكه هه‌ڵنه‌درێته‌وه باشه، ده‌نا بۆنى پیسى به‌شى نه‌هێشتنى به‌هره ده‌كات و وڵاتێك له هونه‌ر و گۆرانى نه‌زۆك ده‌كات، ده‌نا مه‌عقوله حكومه‌ت بڕى یارمه‌تى داوده ببڕێت! حكومه‌تێك رێزى به‌هره‌مه‌ندانى نه‌گرێت و 300 هه‌زار به داوده ڕه‌وا نه‌بینێ، بێگومان منداڵه‌كانى نیشتمانه‌كه‌ى له چوار ڕیانى شه‌قامه‌كاندا ده‌بنه كلێنس فرۆش و پیرهمێردهكانیشى خۆزكه به زه‌مانى مه‌لیكه‌وه ده‌خوازن! سه‌یره ئێمه له‌وه گه‌یشتووین كه میلله‌تێكى خاوه‌ن رابردوو نین، به‌ڵام رۆژ به رۆژ ده‌یسه‌لمێنین كه ئێستاشمان چه‌ند ناله‌باره و ئاینده‌شمان چه‌ند نادیاره! داوده.. ئه‌و پیاوه‌ى دوێنێ نانی خۆى هه‌شت منداڵه‌كه‌یان بڕى، ئه‌مڕۆ و به‌یانى نه‌سریه‌ى ده‌زگا هونه‌ریه‌كانى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت!