نوێترین به‌رهه‌مى رۆماننووس و چیرۆکنووسى كورد (سابیر رەشید) چاپكرا.
سایتى گه‌لاوێژ زانیویه‌تى رۆمانى كتێبفرۆش له دوو توێى (296) لاپه‌ڕه له خانەی ئاشتی لە ئێران چاپكراوه و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا له كتێبخانه‌كانى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.
بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو، رۆمانى "كتێبفرۆش" له هه‌ولێر و شاره‌كانى تر‌ى كوردستان بڵاو بكرێته‌وه كه ئه‌و رۆمانه له‌لایه‌ن سابیر ره‌شیدى نووسه‌ر و رۆماننووسى كورد نووسراوه و له‌لایه‌ن خانه‌ى ئاشتى له هه‌ولێر چاپ كراوه.
دوایین كارى سابیر ره‌شیدى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس رۆمانێكه به ناوى "كتێبفرۆش" ئه‌و رۆمانه له‌لایه‌ن خانه‌ى "ئاشتى"چاپ كراوه.
رۆمانه‌كه، باس له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئابووری و رۆشنبیرییه‌كانى كومه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كات، كه پاڵه‌وانى سه‌ره‌كیى رۆمانه‌كه ناوى (ئومێد ره‌شپۆشه)، كه هه‌م كتێبفرۆش و هه‌میش شاعیره، چه‌ندان كه‌سایه‌تیى تریش له رۆمانه‌كه‌دا هه‌ن، پاڵه‌وانى سه‌ره‌كى رۆمانه‌كه به‌هۆى كتێبفرۆشى و به نوسینى شیعره‌كانى تووشى چه‌ندین كێشه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێته‌وه، چونكه به‌هۆى فرۆشتنى كتێبى قه‌ده‌غه‌كراوى سیاسى و چاپكراوه‌كانى شاخ و كتێبه ماركسییه‌كانه‌وه، چه‌ندان جار له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌گیرێت و رووبه‌ڕووى چه‌ندان نه‌هامه‌تى ده‌بێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ى هه‌وڵى خۆكوشتن ده‌دات. .
سابیر رەشید، رۆماننووس و چیرۆک‌نووس و لێکۆڵەر ناوێکی دیارە لە نێوەندی ئەدەبی کوردی و خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمە لەژانری چیرۆک و رۆمان تا دەگاتە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى چاپكراوه، له‌وانه: (خەونە سەوزەکان – چیرۆک، مەرگی بازنەیی – نۆڤڵێت، تاوانباری جەنگ – یاسایی، چیرۆکی کوردى - رەخنە و لێکۆڵینەوە، ئاوێنە - کورتە چیرۆک، گیای سەوز – چیرۆک، پەیژەکانی تاریکی – چیرۆك، شیری مووسا – رۆمان).