دواى (42) رۆژ ململانێ له‌گه‌ڵ فایرۆسى كرۆنا هونەرمەندی میسری (رەجا جەداوی) لە تەمەنی (82) ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ئیسماعیلییە لە میسر کۆچی دوایی کرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له میسر هه‌واڵى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندى میسرى (رەجا جەداوی) بڵاوكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ناوبراو (42) رۆژ به‌ر له ئێستا ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا، ئه‌مڕۆ 5/7/2020 له ته‌مه‌نى (82) ساڵى له نه‌خۆشخانه‌ى ئیسماعیلیهى میسر كۆچى دوایى كرد.
كۆچى دوایى جەداوی هه‌ر زوو له‌ناوخۆى میسر و هونه‌رمه‌ندانى میسرى كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وتووه و له‌ژێر # رجا‌ء_الجداوي پرسه و هاوخه‌مى خۆیان بۆ كه‌س و كارى و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان ده‌ربڕى و به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان كۆچى ناوبراویان به‌كاره‌سات بۆ ئه‌ژماركرد.
ئه‌میره موختارى كچى، دوابه‌دواى كۆچى دوایى دایكى، له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵى كۆچى دوایى دایكى بڵاوكرده‌وه، هاوكات سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى میسریش به راگه‌یه‌ندراوێك سه‌ره‌خۆشى خۆیان ئاراسته‌ى كه‌س و كارى كرد.
رەجا جەداوی له چه‌ند دێرێكدا
- ناوى ته‌واوى: نه‌جات عه‌لى حه‌سه‌ن جهداوى
- پیشه‌ى هونه‌ر: ئه‌كته‌ر.
- له رۆژى 6/9/1938 له شارى ئیسماعیلیه له دایكبووه.
- له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى منداڵی‌دا له‌گه‌ڵ پوریدا ژیاوه.
- له رۆژى 22/11/1970 ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزى پێشوترى یانه‌ى ئیسماعیلیه (حه‌سه‌ن موختار) كردووه.
- به‌رهه‌مى ئه‌و هاوسهرگیریهیان كچێك بووه به‌ناوى ئه‌میره.
- له ساڵى 1958 تاكو ساڵى 2020 به‌شدارى له‌كارى هونه‌ریدا كردووه.
- له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى هونه‌ریدا په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزى هه‌بووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى میسر، به‌تایبه‌تى عادلى ئیمام.
- زمانه‌كانى عه‌ره‌بى، فه‌ڕه‌نسى و ئیتاڵى زانیوه.
- له رۆژى 5/7/2020 له ته‌مه‌نى (81) ساڵى به فایرۆسى كرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ئیسماعیله كۆچى دوایى كردووه.