له رۆژێكى وهكو ئهمڕۆ له رۆژى 6/7/1995 عهزیز نهسنى چیرۆك نووس و ڕۆمانووس و شاعیر له تهمهنى (80) ساڵى به جهڵتهى دڵ له ئهلاچاتى شارى ئیزمیر كۆچى دوایى كرد، نهسین لە رۆژى 20/12/1915 لە دورگهى هایبیلیادا دووهمین گهورهترین دورگهى توركیا نزیک شارى ئیستهمبۆڵ له دایكبووه.
ناوی (نەسینی) بەکار ھێناوە وەك ناوێکی خوازراو بۆ خۆ پاراستن لە ڕوداوە سیاسیەکانی تورکیا، لە ساڵی ١٩٣٥ ئامادەیی سەربازی تەواو کردووه، له ساڵى 1935 چۆتە کۆلێژی سەربازی تەکنیکی.، لە ساڵی 1939 کۆلێژی سەربازی تەکنیکی تەواوكردووه بە پلەی ئەفسەر لە سوپادا، ھەر لەو ماوەیەدا بۆ ماوەی (2) دوو ساڵ لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانى خوێندووه، ئهوكاتهى سهرباز بووه له کارس ( cars) شیعرى نوسیوه و پهرهى سهندووه و دواتر دهستى به کورتە چیرۆك نووسین كردووه، بەڵام لەبەر ئەوەی پێیان باش نەبوو سەربازێك بنوسێت لەو کاتانەوە ناوی عەزیز نەسینى بەکارھێناوه وەک ناوێکی خوازراو و کورتە چیرۆکەکانى بڵاوكردۆتهوه، لە بیرەوەرییەكانیدا دەڵێت: "لە خێزانێكدا بڕیارم دا ببمە نووسەر هیچ نووسەریان تێدا نەبوو، بەڵكوو هەر خویندەواریشیان تێدا نەبوو، باوكم زوو ئامۆژگاری كردم وووت كوڕم واز لە بیرۆكەی ئەو نووسینە قۆڕە بهێنە، بڕۆ بۆ خۆت كارێك بدۆزەوە، نانی پێ پەیدا بكە، ەڵام بەقسەم نەكرد و وازم نەهینا، لەجیاتی بچمە خویندنگەیە پێنووس بگرمە دەست، چوومە خوێندنگەیەك تفەنگم گرتە دەست..."، له ساڵى 1944 بەھۆی بەندکردنیەوە لە سوپا وازیهێناوه و چووه بۆ شارى ئیستەمبوڵ و لە گۆڤاری (یھێدیگون - hedi gün) دەستى کردوه بهكارى رۆژنامهنووسیى.
لە ساڵی 1937 بۆ یهكهمنجار شیعرهكانى بڵاوكرۆدتهوه، له ساڵى 1939 لەگەڵ (ڤێدیا – vedia Nesin) كردووه، بوهته باوكى (2) منداڵ، بەڵام بەھۆی ئەوەی عەزیز نەسیم لەسەر نوسینەکانی زۆربەی جار بەند دەکرا ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی لەگەڵ ھاوسەرەکەیدان ناکۆکی بکەوێتە نێوانیان و سەختی ژیان وای لە ڤێدیا بکات خیانەت لە ھاوسەرەکەی بکات، بۆیە نهسین له ساڵى 1948 لێى جیابۆتهوه، له ساڵى 1956 جارێكى دیكه هاوسهرگیرى پێكهێناوهتهوه لە ڕێگەی کارەکەیەوە کچێك دەناسێت بە ناوی (مێڕاڵ – meral Celen)ى تەمەن (21( ساڵه، كه ئهوكاته خۆى تهمهنى (41) ساڵ بووه، كە ئەمەش لەلایەن خەڵکەوە بە جیاوازی تەمەن لە قەلەم دراوه، بەڵام (مێڕاڵ) سەڕای ھەموو ئەو قسەو قسەڵۆکانە دوای ئەوەی پرس و ڕا بە باوکی دەکا بە عەزیز ڕازی دەبێت و ھاوسەرگیری پێك دەھێنن، سهرهڕاى ئهوهى یهكتریان زۆر خۆشدهوێت، بهڵام نهسین زۆر خیرە له خێزانهكهى دهكات، چونکە لە دوو تەمەنی جیاوازدان وھەریەکەیان بیرکردنەوایان جیاواز دەبێت ئەمە لە لایەك لە لەیەکی کەش ڕۆژێك مێڕاڵ نامەیەکی عەزیز نەسین دەدۆزێتەوە، کە تێیدا نامەی خۆشەویستە بۆ ژنێك دهبێت، سهرهنجام له دواى بونى (2) منداڵ له ساڵى 1967 لهیهكترى جیا دهبنهوه.
له ساڵى 1946 بە ھاوکاری ئەدیبی تورکی (سەباحەددین عەلی)، توانی ڕۆژنامە بەناوبانگەکەی دەربکات کە ناوی (مارکۆ پاشا) بوو، کە ڕێژەی فرۆشتنی گەیشتە (شەست ھەزار) دانە لە ڕۆژێکدا، بە یەکێك لە باشترین نوسەرەکانی جیھان دادهنرێت و یەکێک بووه لە لوتکەکانی ئەدەبی تورکی بە تایبەتی لە بواری (تەنز و کۆمیدیای ڕەش نوسیندا) شێوازی نوسینەکانی زۆر سادە بون و واقعی تورکیای نووسیوەتەوە.
لە ساڵی 1950 بۆ ماوەی (16) مانگ ژیانى لهزیندا بهسهر بردووه، لە ساڵی 1951 لە زیندان ئازادكراوه، بەڵام هیچ كارێكى لە ڕۆژنامەكان دهستنهكهوتووه و ھەوڵیداوه بۆ بژێوى ژیانى دوکانی فرۆشتنی کتێب بکاتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووه.
لە ساڵانی 1952 تا 1954 وەکو وێنەگر كارى كردووه، لە ساڵی 1955 جارێكى دیكه بەندکراوه بێ ئەوەی ھۆکاری بەندکردنەکەی بزانێت و چەند مانگێک لە زیندان بووه، لە ساڵی 1956 بههۆى بڵاوكردنهوهى وتارەکانی جارێكى دیكه دهستگیركراوهتهوه.
لە ساڵی 1956 بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەدیبی تورکی (کەمال تاھیر)، سەنتەری بڵاوکردنەوەى (خانەی ھزر)یان دامهزراند، بەڵام لە ساڵی 1963 سووتا لەگەڵ ھەزاران کتێب کە لە ناویدا بوو.
له ساڵى 1977 بهمهبهستى سەرپەرشتی كردنى مناڵانی بێ باوک، دهزگایەکی دامەزراند و داھاتی ئیشە ئەدەبیەکانی بۆ منداڵانى بێ باوك تهرخانكرد تاكو بتوانن خوێندن تهواو بكهن، ههمان ساڵ بەشداریکردووه لە کۆنگرەی یەکێتی نوسەرانی ئاسیا و ئەفریقیا لە (لەلواندی) پایتەختی ئەنگۆلا.
لە ساڵی 1993 ھەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەڵام ڕزگاری بوو، ئهگهرچى لهم ههوڵهدا (37) كەس لە ناوچوون، كە ئامانجیان بوو ئەو هۆتێلەی ئەو لێی دابەزیوە، بیسووتێنن.
لە ئەدەبیاتی کوردیشدا زۆربەی ھەرە زۆری بەرھەمەکانی وەرگەڕێنراوەتە سەر زمانی کوردی و کاریگەریی تەواویان ھەیە لەسەر خوینەواران و زۆربەی کورتە چیرۆکەکانی کۆکراونەتەوە ھاوکات بە شێوەی بەرگی گەورە لە چاپدراون لەوانەش: کوردانی تورکیاو تورکانی بولگاریا، گێلە پیاو، حیزبی کەرامەت و حیزبی سەلامەت، کەری تۆپیو، ئەو بەرخەی بوو بە گورگ، تا لێم نەدەن نابم بە پیاو، ئەو ھەتیوەی نابێت بە پیاو، گیانلەبەران بەکەم مەگزانن، مەرگی مووچە خۆرێک، ھەرچیت بینی بیکڕە، بێناسنامەکان، قۆڵبڕ، کەر لە ووڵاتەکەی خۆتاندا نییە، ژنانی ووشیار ترسناکترن، بێناسنامەکان و هتد.
بههۆى بهرههمهكانیهوه چهندین خەڵاتی پێبهخشراوه، لهوانه:
- خەڵاتی گەڵای ئاڵتونی لە ئیتاڵیا، ساڵانی 1967 و 1957.
- خەڵاتی سمۆرەی ئاڵتونی لە بولگاریا، 1966.
- خەڵاتی یەکەم لەسەر نووسینی سێ شانۆنامە لە تورکیا، 1968.
- خەڵاتی کۆڕی زمانی تورکی، 1969.
- خەڵاتی تیمساحی یەکەم لە یەکێتی سۆڤێت، 1969.
- خەڵاتی لۆتسی یەکەم لەلایەن یەکێتی نووسەرانی ئاسیا و ئەفریقا، 1975.