لهدریچژهى زنجیره كتێبه چاپكراوهكانى تایبهت به شیعر ناوهندى باڵنده پەنجاوسێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات بڵاودهكاتهوه.
پەنجاوسێ گوڵ و ئاڵایەک کە پارە ناکات، له نووسینى ئەنوەر عەباسی (هەرەس)ه و وابڕیاره بهمنزیكانه بڵاوبكرێتهوه.
ناوەندی باڵندە، ناوەندێکی ئەدەبیی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێکی حکوومی و ناحکوومی نییە. کارەکانی خۆی لە شیعردا چڕ دەکاتەوە. کاری سەرەکیی ئەم ناوەندە لە ”ماڵپەڕی باڵندە“ و چاپی کتێبی شیعرـدا دەبێت، کە ماڵپەڕەکە بۆ وەرگێڕانی شیعری جیهانە بۆ سەر زمانی کوردی، هەروەها، بە پێی توانا، وەرگێڕانی شیعری کوردی بۆ زمانانی دیکە. لە پاڵ ئەمەیشدا بڵاوکردنەوەی شیعرە بڵاونەکراوەکانی شاعیرانی کورد و ناساندنی دەنگی تازەی شیعری لە نەوەی تازە.