- لە رۆژى 6/7/1535 تۆماس مور (Thomas More)، فەیلەسوف و شاعیر و رۆماننوس و نوسه‌ری ئینگلیزی له ته‌مه‌نى (57) ساڵى به‌نه‌خۆشى له شارى له‌نده‌ن كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 7/2/1478 له شارى له‌نده‌ن له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/7/1859 فرنهر فون هایدنستام (Verner von Heidenstam)، شاعیر و نیگارکێش و نوسه‌ری سویدی لە دایکبووە، لە رۆژى 20/5/1940 لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1916 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 6/7/1878 ئینۆ لینۆ (Eino Leino)، شاعیر و شانۆنوس و نوسه‌ری فنلەندی له دایكبووه، له رۆژى 10/1/1926 له ته‌مه‌نى (47) ساڵى له شارى توسۆلا كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 6/7/1893 گی دو موباسان (Guy de Maupassant)، رۆماننوسی فەرەنسی له ته‌مه‌نى (42) ساڵى له شارى پاریس به نه‌خۆشى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 5/8/1850 له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/7/1903 ئەحمەد خواجە (ئەحمەد خواجە عەزیز عوسمان ئاغای ئەردەڵان)، نوسەر و مێژوونوسى کورد لە شارى سلێمانى دایکبووە، لە رۆژى 4/3/1997 لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە و لە گردى سەیوان لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە، لە سەرەتادا خوێندنى لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی خوێندوە، خوێندنی ئامادەیی لە شارى سلێمانى تەواو کردووە، لە ساڵى 1922 کاتێک شێخ مەحمود لە هیندستان گەڕاوەتەوە بۆ شارى سلێمانى و حکومەتی پێکھێنا کردویەتى بە گەنجینەوانی خۆی، لە رۆژى 20/9/1923 کاتێک ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرچوو، بووە بە سەرنووسەری رۆژنامەکە، بیری لە دەرکردنی (پول)ێک بۆ حکومەتی کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی بۆ کێشاوە، بە کەسایەتییەکی گەورەی روناکبیریی دادەنرێت و خزمەتی زۆری بە بوارەکانی ئەدەب و مێژووی کورد کردووە و زیاتر وەک مێژوونووسێک ناسراوە، کتێبی (چیم دی) کەلە دوو توێی سێ بەرگدا چاپکراوە، بەگەنجینەیەکی بەنرخ دادەنرێت بۆ گێڕانەوەی مێژووی روداوەکانی سەردەمی شێخ محموودی حەفید، کەسێکی دڵسۆز و جێگەی متمانەی شێخ مەحموودی نەمر بووە، هەر بۆیەش وەک گەنجینەداری خۆی دایناوەو زۆرجاریش نامەی پێدا رەوانە کردووە بۆ بەرپرسانی ئیران و روسیا، خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەوانە (چیم دی، (3) بەرگ، 101 پیاوی کورد، مامۆستا پەری، فەرهەنگی کوردی، بلانجۆ، وەرگێڕان.
- لە رۆژى 6/7/1907 فریدا كاهلۆ (Frida Kahlo)، ژنە نیگاركێشی مەكسیكی له مه‌كسیك له دایكبووه، له رۆژى 13/7/1954 له ته‌مه‌نى (47) ساڵى به‌نه‌خۆشى له مه‌كسیك كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 6/7/1931 ئیمیلی نەسرولڵا، ژنە رۆماننوس و نوسهرى لوبنانی له گونده كفر له شارى نه‌بته له دایكبووه، له رۆژى 14/3/2018 له ته‌مه‌نى (86) ساڵى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له شارى به‌یروت كۆچى دوایى كردووه.
- لە رۆژى 6/7/1932 نادیه سه‌یف نه‌سر، ژنه ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، له رۆژى 27/2/1974 لە تەمەنى (41) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى لەکارى هونەریداکردووە.
- لە رۆژى 6/7/1942 حەمد ناسر، ئەكتەری كوێتی له دایكبووه، له رۆژى 17/1/2019 له ته‌مه‌نى (74) ساڵى له كوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1969 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریداکردووە.
- لە رۆژى 6/7/1946 رامبۆ، (سیلفستەر ستالون - Sylvester Stallone)، ئەكتەر و ده‌رهێنه‌ری ئەمریكی له شارى نیویۆرك له دایكبووه، لە ساڵى 1970 بەشدارى لەکارى هونەریداکردووە.
- لە رۆژى 6/7/1948 وه‌دیع سه‌عاده، شاعیرى لوبنانى ئوسترالى له گوندى شبتن له لوبنان له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/7/1951 جیوفری راش (Geoffrey Roy Rush)، ئەكتەری ئوسترالی له شارى تومبا له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/7/1962 ویلیا‌م فوكنەر (William Cuthbert Faulkner)، شانۆنوس رۆماننوس و نوسەری ئەمریكی له ته‌مه‌نى (64) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له شارى بیهالیا له ویلایه‌تى مسیسى كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 25/9/1897 له ویلایه‌تى مسیسى له دایكبووه، له ساڵى 1949 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وه‌رگرتووه.
- لە رۆژى 6/7/1965 غادە عەبدولرەزاق، ژنە ئەكتەری میسری له شارى شه‌رقیه له دایكبووه.
- لە رۆژى 6/7/1971 لویس ئارمسترۆنگ (Louis Armstrong)، موزیكیان و گۆرانیبێژى ئەمریكی له ته‌مه‌نى (69) ساڵى به‌جه‌ڵته‌ى دڵ له شارى كوینز له ویلایه‌تى نیویۆرك كۆچى دوایى كردووه، له رۆژى 4/8/1901 له شارى نیو ئهورلینز له دایكبووه، لە ساڵى 1914 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریداکردووە.
- لە رۆژى 6/7/1975 سەنت (كورتیس جیمس جاكسۆنى سێیه‌م - Curtis James Jackson III)، گۆرانیبێژی راپ و ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئەمریكی له شارى نیویۆرك له دایكبووه، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریداکردووە.
- لە رۆژى 6/7/1983 ئەناهید فیاز، ژنە ئەكتەری سوری له شارى دیمه‌شق له دایكبووه، لە ساڵى 2000 بەشدارى لەکارى هونەریداکردووە.
- له رۆژى 6/7/1985 رانڤیر سینغ، ئه‌كته‌رى هیندى له شارى مۆمباى له‌دایكبووه، له بیسته‌مین فیستیڤاڵی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئەكادیمیای نێودەوڵەتی بۆ فیلمی هیندی، وەكو باشترین ئەكتەرى پیاو دەستنیشان كرا، كه له فیلمی (پادماڤاتی) رۆڵى سه‌ره‌كى تیادا بینى و توانى ئه‌و خه‌ڵاته بۆخۆى بباته‌وه.
- له رۆژى رۆژى 6/7/1995 عەزیز نەسین (محەمەد نەسرەت نه‌سین)، چیرۆك نووس و ڕۆمانووس و شاعیرى تورك له ته‌مه‌نى (80) ساڵى به جه‌ڵته‌ى دڵ له ئهلاچاتى شارى ئیزمیر كۆچى دوایى كرد، لە رۆژى 20/12/1915 لە دورگه‌ى هایبیلیادا دووه‌مین گه‌وره‌ترین دورگه‌ى توركیا نزیک شارى ئیسته‌مبۆڵ له دایكبووه، ناوی (نەسینی) بەکار ھێناوە وەك ناوێکی خوازراو بۆ خۆ پاراستن لە ڕوداوە سیاسیەکانی تورکیا، لە ساڵی 1937 بۆ یه‌كه‌مینجار شیعره‌كانى بڵاوكرۆدتهوه، به‌هۆى نوسینى به‌رهه‌مه‌كانى به‌شێكى زۆرى ژیانى له‌زینداندا بووه و چه‌ندین جار هه‌وڵى تیرۆركردنى دراوه، لە ئەدەبیاتی کوردیش‌دا زۆربەی ھەرە زۆری بەرھەمەکانی وەرگەڕێنراوەتە سەر زمانی کوردی و کاریگەریی تەواویان ھەیە لەسەر خوینەواران و زۆربەی کورتە چیرۆکەکانی کۆکراونەتەوە ھاوکات بە شێوەی بەرگی گەورە لە چاپدراون، به‌هۆى بهرههمهكانیهوه چه‌ندین خەڵاتی جیهانى پێبه‌خشراوه.
- لە رۆژى 6/7/1999 چۆکین رۆدریگۆ (Joaquín Rodrigo)، موزیکژەنى ئیسپانى لە تەمەنى (97) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/11/1901 لە شارى ساگونتۆ لە دایکبووە.
- لە رۆژى 6/7/2005 کلود سیمۆن (Claude Simon)، نوسه‌ری فه‌ره‌نسی لە تەمەنى (91) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە،لە رۆژی 10/10/1913 لە شارى ئەنتاناناریفۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1985 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی وەرگرتووە.
- لە رۆژى 6/7/2006 کیسى رۆگەرز (Kasey Rogers)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە و جەڵتەى مێشک لە شارى لوس ئەنجلوس لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/12/1925 لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.