یەکەمین رۆمانی نووسەر (زەردەشت نورەدین) بهناونیشانى (مالیخۆلیای رۆژ) بڵاوكرایهوه.
له چهند رۆژى رابردوودا رۆمانى (مالیخۆلیای رۆژ) له نوسینى (زەردەشت نورەدین) لە دوو تووێی (200) لاپەرەدا بڵاوكرایهوه، رۆمانهكه له چاپخانەی کارۆ چاپكراوه و له ئێستادا له كتێبخانهكانى دهستدهكهوێت.
رۆمانهكه، دەبارەی کارەساتێکی بێوێنەی ناوەختە کە سەرەتا لە شارێکدا ڕوودەدات، دواتر تەواوی وڵات و سەرەنجام گۆی زەوی دەگرێتەوە. کارەساتەکە هێندە کاریگەرە لەگەڵ خۆیدا هەموو قەیرانە سەرکووتکراوەکانی مێژوو بەجۆرێک دەهێنێتەوە کە هەر لە بنەڕەتەوە چارەنووسی مرۆڤ بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەگۆڕێت؛ مرۆڤ بەبێگهڕانهوه فڕێدەداتە نێو سەردەمێکی نوێەوە، سەردەمێکی وەها نوێ کە هەموو گرفتە کۆنەکان و تەنانەت چارەسەرکراوەکانیش تێیدا سەرلەنوێ دەبنەوە بەکێشە.