هونه‌رمه‌ندو نوسەر و رۆژنامەنووسی شاری هەولێر شێرزاد عەبدولرەحمان بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد.
دوای چەند ساڵێك نەخۆشكەوتنی و وەرگرتنی چارەسەر لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 8/7/2020 شێرزاد عەبدولرەحمان نوسەرو رۆژنامەنووس و ھونەرمەند بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن له ته‌مه‌نى (62) ساڵى لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر کۆچی دوای کرد، شیڤان شێرزادى کوڕی بڵاویکردووەتەوە، باوکی بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کردووە.
شێرزاد عەبدولرەحمان له چه‌ند دێرێكدا:
- ناوی تەواوی: شێرزاد عەبدولرەحمان مامە.
- لە رۆژى 14/7/1958 لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگاى زانین و ناوەندی و دواناوەندیشی لە خوێندنگاى کۆماری ته‌واكردووه.
- له ساڵی 1970 لە رادیۆی كوردی بەغدا گۆرانی (دۆستە دۆستە)ى تۆماركردووه ئه‌مه‌ش بووه به‌سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى.
- له‌گه‌ڵ گۆرانى وتندا تێکەڵ بەکاری رۆژنامەوانی بووه.
- دواتر گۆرانی (لیمۆ ھەی لیمۆ) بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن تۆمار كردووه.
- وەک بچووکترین ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ھاوکاری و گۆڤاری ڕەنگین كارى كردووه.
- له ساڵی 1984 لەگەڵ هونەرمەندی بواری شانۆ (جیهان ئەحمەد) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و بووه‌ته باوكى خاوەن (6) منداڵ به‌ناوه‌كانى (ئیڤان - شیڤان - سۆنیا - ئالان - سۆلین - وارڤان)
- بۆ ماوەی (10) ساڵ بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتى له‌نده‌نى بووە.
- چەند ساڵێکە تووشى نەخۆشی شێرپه‌نجه بووه و ئازارى زۆرى به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كه‌وه چه‌شتبوو، به‌ڵام توانى به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه سه‌ركه‌وێت چاكببێته‌وه.
- (24) کتێبی به‌چاپ گه‌یاندووه.
- له رۆژى 8/7/2020 له ته‌مه‌نى (62) ساڵى بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر کۆچی دوای کردووه.