Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 8/7

- له‌ رۆژى 8/7/1577 پیتەر پول روبنس (Pieter Paul Rubens)، نیگاركێشی بەلجیكی له‌ شارى زیگن له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 30/5/1640 له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى به‌ نه‌خۆشى دڵ له‌ شارى ئه‌نتۆیرب له‌ به‌لجیكا كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1593 ئه‌رتیمیسا گنتلسكی (Artemisia Gentileschi)، ژنه‌ نیگاركێشی ئیتالی له‌ رۆما له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 1653 له‌ ته‌مه‌نى (60) ساڵى له‌ شارى ناپۆلى كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1621 جان دی لافۆنتین (Jean de La Fontaine)، شانۆنوس و نوسه‌ری فه‌ره‌نسی له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 13/4/1695 له‌ ته‌مه‌نى (73) ساڵى له‌شارى پاریس كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1822 پیرسی بیش شیلی (Percy Bysshe Shelley)، شاعیری ئینگلیزی له‌ ته‌مه‌نى (29) ساڵى به‌هۆى خنكانى له‌ناو ئاودا له‌ شارى لیرۆنا له‌ ئیتاڵیا كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 4/8/1792 له‌ شارى هورشام له‌ به‌ریتانیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1945 علیه‌ ئه‌لجباس، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 29/5/2002 له‌ ته‌مه‌نى (58) ساڵى كۆچى دوایى كردووه‌، لە ساڵى 1984 تاکو ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/7/1951 ئه‌نجلیكا هیوستن (Anjelica Huston)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى سانتا مۆنیكا له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1958 كیفین بیكن (Kevin Norwood Bacon)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و موزیكیانی ئه‌مریكی له‌ شارى فیلادلفیا له‌ ویلایه‌تى بنسیلانیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1962 عه‌بدولكه‌ریم جه‌زائیرى، شاعیرى عێراقى له‌ ته‌مه‌نى (89) ساڵى له‌شارى نه‌جه‌ف كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ رۆژى 16/8/1872 له‌ شارى نه‌جه‌ف له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1967 فیفیان لی (Vivien Leigh)، ژنە ئەکتەری ئینگلیزی لە تەمەنى (53) بە نەخۆشى لەشارى لەندەن ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/11/1913 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/7/1968 بیلی كرودپ (Billy Crudup)، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى منهایست له‌ ویلایه‌تى نیویۆرك له‌ دایكبووه‌، له‌ ساڵى 2007 خه‌ڵاتى تونى وه‌ك باشترین ئه‌كته‌رى شانۆ وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1972 غەسان کنفانى، رۆماننوس و نوسەرى فەڵەستینى لە تەمەنى (36) ساڵى لە هەوڵێکى تیرۆکردن لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 8/4/1936 لە شارى عکا لە فەڵەستین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/7/1977 میلو فینتمیلیا، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى ئه‌نهایم له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌،.

- لە رۆژى 8/7/1982 سۆفیا بوش  (Sophia Bush)، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌ شارى باسادینا له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1982 ئه‌حمه‌د نه‌جه‌فى زنجانى، خۆشنوسى ئێرانى له‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵى له‌ شارى تاران كۆچى دوایى كردووه‌، له‌ ساڵى 1908 له‌ شارى نه‌جه‌ف له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/7/1985 سامر ئیسماعیل، ئه‌كته‌ری سوری له‌ شارى حمس له‌ دایكبووه‌، لە ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 8/7/1998 جیدن سمیس (Jaden Christopher Smith)، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى مالیبۆ له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 8/7/2012 ئیرسنت بورگنین (Ernest Borgnine)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (95) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/1/1917 لە شارى هامدین لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1955 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.

- لە رۆژى 8/7/2013 حەسەن عەبدولسەلام، دەرهێنەری شانۆی میسری لە تەمەنى (86) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/3/1927 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/7/2018 ناسح فه‌زلی، ئه‌کته‌ری کوێتی لە تەمەنى (53) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/10/1965 له‌ کوێت لە دایکبووە.

- له‌ رۆژى 8/7/2020 شێرزاد عەبدولرەحمان (شێرزاد عەبدولرەحمان مامە)، گۆرانیبێژ و نوسه‌رى كورد له‌ ته‌مه‌نى (62) ساڵى بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر کۆچی دوای کردووه‌، لە رۆژى 14/7/1958 لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر لەدایکبووە، له‌ ساڵی 1970 لە رادیۆی كوردی بەغدا گۆرانی (دۆستە دۆستە)ى تۆماركردووه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌سه‌ره‌تاى كارى هونه‌رى، دواتر گۆرانی (لیمۆ ھەی لیمۆ) بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن تۆمار كردووه‌.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە