دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم له زنجیره دۆسیه‌كانى خۆیدا ژماره (28)ى به‌ناونیشانى ئازادى خواستى مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رگه‌وره‌ى خۆى بێت بڵاوكرده‌وه.
كتێبه‌كه، له نوسینى كۆمه‌ڵێك نوسه‌ره و ده‌زگاكه له ره‌وتى درێژخایانى كار و به‌رهه‌مه‌كانیدا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بایه‌خى به مه‌سه‌له گرنگه‌كانى سه‌رده‌م داوه و له ژماره سه‌ره‌تاییه‌كانى گۆڤارى سه‌رده‌مه‌وه له هه‌ر ژماره‌یه‌كدا دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ كۆمهِڵێك پرسى گرنگ و چه‌ندین كه‌سێتى فیكرى و رۆشنبیریى و ئه‌ده‌بیى كاریگه‌ر كردۆته‌وه، كه ده‌زگاكه پێى باش بوو له كتێبێكى سه‌ربه‌خۆدا بیانخاته به‌رچاوى خوێنه‌ران.