نازانم چۆن ستایشى ئه‌و كیشوه‌ره بكه‌م
كه لێوه‌ى هاتووم؟
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش،
پێمخۆشه سه‌رزاره‌كى بڵێم :
كیشوه‌رێكه،
جه‌سته‌ى خۆى به‌خشیوه‌ته كارێك/
كارى یه‌كتر كوشتن!
*
تا ئه‌م نزیكانه‌ش/
بێگومان نه‌بووم له‌وه‌ى زستان،
به رووتى له‌سه‌ر چرپاى زمان ده‌خه‌وێت .
*
ده‌ریاچه‌كه له باوه‌شتا شه‌پۆلى ده‌دا،
ئه‌وسا وه‌ستابوویت له سه‌یركردنى رابردوو .
به‌م شێوه‌یه و دوور له عاده‌ت و كتوپڕ/
خۆشه‌ویستى ده‌ستپێده‌كا!
*
بۆى نووسى :
( له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جهربهزهیت كرد و هه‌ڵه‌ت كرد
له هه‌موو هه‌ڵه‌كانت خۆش ده‌بم )
*
ماوه‌یه‌كه ... شه‌و بۆم ده‌نووسێ،
ده‌یویست بمدوێنێ و
منیش كاتم نه‌بوو .
دوێنێ كه ماوه‌م هه‌بوو و بینیم،
نه‌یتوانى یه‌ك وشه بڵێت/
قوڕگى پڕبوو له گوڵى سیس،
له‌و گوڵه سیسانهى رۆژ ده‌ریبڕیبوو!
*
له‌و شاره‌ى خواوه‌ند پاسه‌وانى بوو،
خه‌ریك بوو عه‌قڵى ئه‌لیكترۆنى بته‌قێته‌وه :
كاتێك گوێى له هه‌نگاوه‌كانى ژماره‌كان بوو
له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ى، بانكى رۆح و شه‌قامى مادده
به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه!
*
ئه‌رێ نهتبینى،
ئاسمان چۆن پشتى تێكردین ..
كاتێ سوارى شیهابێكى سوور ببوو
كه شێوه‌ى موشهكێكى كوێرى ده‌دا؟
ئه‌رێ نهتبینى :
چۆن چیا و
دره‌خت و
ماڵه‌كان،
له پێشیدا كڕنۆشیان برد و
نووشتانه‌وه؟
نووشتانه‌وه و كڕنۆشیان برد : وه‌ك ئه‌وه‌ى زه‌وى ماچ بكه‌ن!