Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/7

- لە رۆژى 10/7/1871 مارسیل پرۆست (Marcel Proust)، ئەدیب و رۆماننوسى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 18/11/1922 لە تەمەنى (51) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/7/1888 جۆرجیۆ دى شیریکۆ (Giorgio de Chirico)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە شارى فۆلۆس لە دایکبووە، لە رۆژى 20/11/1978 لە تەمەنى (90) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/7/1895 كارل ئه‌ورف (Carl Orff)، ئاوازدانه‌ر و موزیكیان و نوسه‌رى ئه‌ڵمانى له‌ شارى میونخ له‌ دایكبووه‌، له‌ رۆژى 29/3/1982 له‌ ته‌مه‌نى (86) ساڵى به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌ شارى میونخ كۆچى دوایى كردووه‌.

- لە رۆژى 10/7/1898 سیودور ئیدیسۆن (Theodore Miller Edison)، دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى لویلین پارک لە ویلایەتى نیوجیرسى لە دایکبووە، لە رۆژى 24/11/1992 لە تەمەنى (94) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى وێست ئەورنج لە ویلایەتى نیوجیرسى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/7/1931 ئه‌لیس مۆنرۆ (Alice Munro) ژنه‌ نوسه‌ر و چیرۆکنوسى کەنەدى لە کەنەدا لە دایکبووە، لە رۆژی 10/10/2013 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرتووه‌.

- لە رۆژى 10/7/1946 سۆ لیۆن (Sue Lyon)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى دافنپۆرت لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 26/12/2019 لە تەمەنى (73) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1959 تاكو ساڵى 2019 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1963 خەڵاتى گۆڵدن گڵۆپى وەرگرتووە، لە ساڵى 1997 بەشدارى لە فیلمى (لۆلیتا) ناوبانگى زۆرى پەیدا کردوو ،بوو بەیەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانى سینەماى ئەمەریکى.

- لە رۆژى 10/7/1980 جیسیكا سمپسۆن (Jessica Simpson)، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى ئه‌بیلین له‌ ویلایه‌تى ته‌كساس له‌ دایكبووه‌،

- لە رۆژى 10/7/1980 تۆماس ئیان نیكۆلاس (Thomas Ian Nicholas)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبێژ و موزیكیانى ئه‌مه‌ریكى له‌ شارى لاس فیگاس له‌ ویلایه‌تى نیفادا له‌ دایكبووه‌.

- لە رۆژى 10/7/1989 شه‌یما سلێمان، ژنه‌ ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژى كوێتى له‌ كوێت دایكبووه‌، لە ساڵى 2007 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/7/2008 ئەنوەر عەبدوڵڵا، شاعیرى میسرى لە تەمەنى (89) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/12/1919 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/7/2015 سامى عەدل، ئەکتەر و دەرهێنەرى میسرى لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/11/1946 لە شارى دقهلیە دایکبووە، لە ساڵى 1972 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/7/2015 عومەر شەریف، ئەکتەری میسری لە تەمەنى (83) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/4/1932 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1954 تاکو ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە