Mstafa_manswr.jpg

ئێسکی بەرازو دەستە گەڕەکان

رۆمانى ئێسکی بەرازو دەستە گەڕەکان بەمزووانە له‌ لایه‌ن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

رۆمانه‌كه‌ له‌ نوسینى (مستەفا مەستوور)ه‌ (به‌سیر حسێن) وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى، وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ له‌لایه‌ن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكى رۆمانه‌كه‌دا هاتووه‌:

شەو. پەنجەرەی ئەپارتمانی ڕوو لە كۆڵانێك، كە دەكەوێتە نهۆمی چواردەیەمی تاوەرێكی نیشتەجێبوونەوە، لەپڕ كرایەوە و پیاوێك (بە ناوی دانیاڵ) وەك ئەوەی گڕیان لە كەللەی بەردابێت، ڕوو لە كۆڵان هاواری كرد:

«ئەوە خەریكی چین لەو خوارەوە؟ لەگەڵ ئێوەمە! لەگەڵ ئێوەی خوێڕی كە هەروەكوو كرم لێك دەئاڵێن. بەتەمای چین؟ هەر هەمووتان هەر لە پارێزەر و وەزیرەوە هەتا دەگاتە كەناس و چێشتلێنەر و پرۆفیسۆر، دواجار دەبن بە دوو ژمارە. گەر زۆریش بڕۆن، كە بەهیوای مەرگتانم، ئەوا مەودای نێوان دوو ژمارەكە دەكەن بە سەد. خۆ گوێتان لە دەنگمە؟ دەبنە پیرەمێردێكی لیكنی خوێڕی و بۆگەن.


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە