Hsun_latif.jpg

چۆن دەبیت بە شاعیر؟

حسەین لەتیف

ئەم ناو نیشانە لە ڕواڵەتدا کەمێک گاڵتەجاڕانەیە، بەڵام بە ووردبوونەوەی زیاتر جدیەتی دەردەکەوێت. لە کتێبی داغستانی من دا حەمزاتۆف باس لە وەدەکات دۆستێکی برازاکەی ناردووە و هاوکات نامەیەکیشی داوەتێ لەنامەکەدا نووسیوویەتی (برازاکەی بکات بەشاعیر)!

بوون بەشاعیر گەشتن نیە بە نیعمەت بەڵکو نیقمەیە.لە ناو عەرب دا شاعیربوون جۆرێکە لە ئەفسانەبوون، بۆ ئەوەی ببیت بەشاعیر پێویستە ڕەنجی لەبن نەهاتوو بدەیت، لەچاوپێکەوتنێک دا، ئەدۆنیس ئەفسانە سازییەک لەبارەی شیعرەوە دەهێنێتەوە، دەڵێت: (گەنجێک ڕۆشتەلای شاعیرێک و داوای لێکرد ڕێگای بوون بەشاعیری نیشان بدات!شاعیرەکەش پێی ووت:بڕۆ هەموو شیعری عەرەبی لەبەر بکە!دوای ساڵانێک گەنجەکە گەڕایەوە بۆ لای شاعیرەکە و وتی:هەموو شیعری عەرەبیم لەبەر کردووە!کەواتە ئەوەی لەبەرت کردووە لە بیریی خۆتی ببەرەوە و دەست بکە بە نووسین)!

لەڕاستیدا نموونەکەی هەمزاتۆف جۆرێکە لەداغستانی من دا، جۆرێکە لە سادە ڕوانین بۆ شیعر، شیعر وەک پیشەسازی دارتاشی و سەرتاشی،هەرچی نموونەکەی ئەدۆنیسە بەقورس ڕوانینە لەشیعرو شاعیریی.

بۆ ئەوەی ببیت بە شاعیر پێویستە گەڕیدەی ناو کەلەپووری شیعری جیهانی و نەتەوەکەی خۆت بیت.ئەکرێت هەموو کەس شیعرێک و دووان بنووسێت،بەڵام باشترین شاعیرەکان ئەوانەن گەڕیدەی ناو کەلەپووری شیعری جیهانی و لۆکاڵین.

لەجێگایەکدا شاعیرێتی ڕاستەقینەیان دەردەکەوێت،چوونکە هەموو پێشوو لە بیر دەکەن و دەست دەکەن بە نووسین.قۆناغی شیعری گۆران لە کامەران موکری و شێرکۆبێکەس و جەمال شارباژێڕی دا درێژەی بەخوێ دا، هەتا ساتەوەختی دەرکەوتنی دیوانی (من تینوێتیم بە گڕ دەشکێت)شێرکۆ بێکەس،تا نووسین و بڵاوکردنەوەی دیوانی من تینوێتیم بە گڕ دەشکێت شێرکۆ لەڕووی فۆرمەوە کوڕی شەرعی گۆران بوو، لەو دیوانەوە بوو بە شێرکۆ. بەڵام لەتیف هەڵمەت وفەرهاد شاکەلی، هەر زوو ئەو دوونیا شیعریەی گۆرانیان فەرامۆش کرد.

بوون بەشاعیر ئەوەیە، ئەو شاعیرانەی پێیان سەرسامیت لەیادیان بکەیت، ئەمەش لە دوو حاڵەت دا ڕوو دەدات:
یەکەم: دەبێت خوێنەرێکی باشی شیعر بیت، بەو جۆرە بەر ئەزموونە جیاوازەکان دەکەویت و ڕوانگەیەکت دەربارەی شیعر و ناشیعر لا دروست دەبێت.
دووەم: ئاشنای تیۆرە جیاوازەکانی شیعر بیت.ڕوانگە تیۆریەکان کۆمەکت دەکەن کە شیعر چیە؟


ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە