كتێبى ژنى كورد داوێنهكهى خۆى دووژمنیهتى له نوسینى (نه‌سیم قادرپوور) به‌مزوانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
كتێبه‌كه، دووه‌مین بەرهەمی چاپکراوی پڕۆژەی ڕۆشنبیریی گوڵیار و چاپخانەی کەماله، نوسه‌ر له به‌شێكى كتێبه‌كه‌ى نوسیویهتى:
ئه‌وانه‌ى بڕوایان به یه‌كسانى هه‌یه و تێده‌كۆشن بۆ مرۆڤایه‌تى پێویسته چالاكیه‌كانیان له بوارى رۆشنبیركردنى كۆمه‌ڵگا بۆ دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى نێوان ژن و پیاو چڕتر بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رچى كاربه‌ده‌ستانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ساڵانێكى زۆره له‌ژێر چه‌پۆكى حكومه‌تێكى زاڵمدا واى كردووه كه بۆ ههرههنگاوێكى دادپه‌روه‌رانه به‌ربه‌ستێك داده‌نێت به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر پرسى ژنان.