Faraj_fwda.jpg

حەقیقەتی ونى فەرەج فۆدە كرا به‌ كوردى

حەقیقەتی ون، بەمزووانە له‌ لایه‌ن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

حەقیقەتی ون له‌ نوسینى (د.فەرەج فۆدە)ه‌ و (فید مورادخان) وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى، وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ له‌لایه‌ن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكى حەقیقەتی وندا هاتووه‌:

ئاشكرا بدوێم، ده‌كرێت ڕوون و ڕاشكاوی ئه‌م بابه‌ته‌ی كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌م ده‌گمه‌ن و جیاواز بێت. چونكه‌ ئاوی چه‌مێكی زۆر ڕژاوه‌ته‌ ناو ڕێڕه‌وه‌كه‌، وه‌ك چه‌می ترس و چه‌می فرۆشتنه‌وه‌ی دڵسۆزی و په‌رۆشی و چه‌می خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك، له‌ پشت هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌نداوێكی گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ له‌م په‌نده‌ میسڕییه‌ خۆی ده‌نوێنێت: "ئه‌و ده‌رگایه‌ دابخه‌ كه‌ بای لێوه‌ دێت." ئه‌ی ده‌بێت چۆن بێت ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌بای ته‌كفیركردن به‌ره‌و ڕووت بێت و چه‌ندین تۆمه‌ت به‌ گوێچكه‌كانتدا بدات و ئاسانترینیان ئه‌وه‌ بێت كه‌ تۆ گومان دروست ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێكت بكات و ئاسانترینیان بڵێت: ئایا ئه‌م قسه‌یه‌‌ له‌ موسوڵمان ده‌وه‌شێته‌وه‌؟ كه‌سانێك به ‌ده‌م دڵانێكی داخراو به‌ره‌نگارت ببنه‌وه‌ كه‌ بیر و هۆشیان به‌ ئیجتیهاد و ڕاوبۆچوونه‌كانی سه‌له‌ف ئاسوده‌ بووه‌. ئه‌و عه‌قڵه‌ی كه‌ هاویشتنی به‌ردی پێ ئاسانتره‌ له‌ به‌كارخستنی بیروهۆش و لێكۆڵینه‌وه‌ و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی له‌لا ئاسانتره‌ له‌ هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنی هزر و ئیجتیهاد.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە