رۆمانى باخه‌وانى گوڵه‌كان، له نوسینى (پشتیوان هه‌ڵه‌بجه‌یى)یه و به‌مزوانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
باخه‌وانى گوڵه‌كان ، سێهەمین بەرهەمی چاپکراوی پڕۆژەی ڕۆشنبیریی گوڵیار و چاپخانەی کەماله، نوسه‌ر له به‌شێكى رۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت:
"ناسر مه‌له‌كیان وه‌ك هه‌موو بهیانیهكانى دیى له ته‌نیشت كوخه‌كه‌ى خۆى سه‌رگه‌رمى ته‌ماشاكردنى گوڵه‌كان بوو، ئه‌و گوڵانه‌ى كه‌تازه هه‌ڵتۆقیبوون، ئه‌و له گوڵ و گه‌ڵا و په‌ڕه‌كانیان ورد ئه‌بویه‌وه و سه‌رگه‌رمى تێڕامان بوو له گوڵه یه‌ك وه‌رزیه‌كان، ئه‌وانه‌ى كه هه‌موو ته‌مه‌نیان یه‌ك وه‌رز بوو، له‌و په‌پولانه ڕاده‌ما كه ده‌میان خستبووه شیله‌ى گوڵه‌كانه‌وه و به‌هه‌سته‌وه لێوى خونچهكانیان ده‌مژى و له‌سه‌ر ده‌ستى دانى ده‌دا بهمهل و چۆله‌كه و كۆتره‌كان......".