Bilal.jpg

دابەشکردنی کار لە کۆمەڵگەدا

دابەشکردنی کار لە کۆمەڵگەدا، بەمزووانە له‌ لایه‌ن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌، له‌ نوسینى (ئیمیل دۆرکهایم)ه‌ و (بیلال ئیسماعیل حه‌مه‌) وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى كوردى، وا بڕیاره‌ به‌منزیكانه‌ له‌لایه‌ن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوبكرێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكى كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌:

لەنێو هەموو پێکهاتەکاتى شارستانییەتدا، زانست تاکە پێکهاتەیە لە هەندێک بارودۆخى تایبەتدا تایبەتمەندیى مۆڕال لە خۆ بگرێت. ئەوەش کۆمەڵگەکانن زیاتر و زیاتر مەیلى ئەوە دەکەن پەرەپێدانى زیرەکى و تواناییى تاکەکەس وەک ئەرکێکى تاکەکەسى له‌ ڕێگەى فێربوونى ڕاستییە زانستییەکانەوە تەماشا بکەن. لە ئێستادا ژمارەیەکى دیاریکراو بابەت هەیە کە پێویستە هەموومان لێى تێبگەین. ئێمە ناچار نین خۆمان بخزێنینە نێو شەڕى پیشەسازییەوە، هەروەها ناچار نین هونەرمەند بین، بەڵام هەموان ناچارن نەزان نەبن. ئەم ناچارییەش لە هەندێک کۆمەڵگەى دیاریکراودا ڕەگوڕیشەى داکوتاوە، بە جۆرێکە تەنها لە لایەن ڕاى گشتییەوە سزا نادرێتن بەڵکوو لە لایەن یاساشەوە سزاى بۆ دانراوە. قورس نییە لەوە بگەین ئەم حاڵەتە تایبەتە بەخشراوە لە لایەن زانستەوە لە کوێوە دێت. زانست شتێک نییە جگە لە ویژدان کە دەگاتە بەرزترین ئاستى پلەى ڕوونى. بەم جۆرە بۆ ئەوەى کۆمەڵگەکان لەو دۆخەى کە هەیە، تیایدا بژین پێویستە بوارى ویژدانى تاکه‌کەسى و کۆمەڵى فراوان بکرێـت و ڕوون بکرێتەوە. ئەو ژینگەیەى کۆمەڵگەکانى تێدایە، زیاتر و زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، بۆیە پێویستە لەسەر کۆمەڵگەکانیش بەردەوام لە گۆڕانکاریدا بن. لە لایەکى دیکەشەوە هەرچەندە ویژدان زیاتر ناڕوون بێت، زیاتر بەرەنگاریى گۆڕانکارى دەبێتەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەى بە خێراییەکى تەواو دەرک بە پێویستى گۆڕانکارى ناکات. لە بەرانبەردا ویژدانێكى ڕۆشنگەر بە شێوەیەکى باشتر خۆى ئامادە دەکات بە مەبەستى خۆگونجاندنى. لەبەر ئەوەشە زیرەکییەک کە زانست ڕێنیشاندەرى بێت، بەشێکى بەرفراوانتر (ڕۆڵێکى گەورەتر)ى لە ژیانى دەستەجەمعیدا هەبێت.

بەڵام ئەم زانستەى هەموو کەس داواى لێ کراوە هەیبێت، بە هیچ جۆرێک شایستەى ناوەکە نییە. ئەوە زانست نییە، بەڵکوو زیاتر بەشێکى هاوبەش و گشتگیره‌. ڕاستییه‌كه‌ى کەم کراوەتەوە بۆ ژمارەیەکى نزمتر لە پێشنیارى پێویست کە بۆ هەموان پێویستن، تەنها لەبەر ئەوەى هەموو کەس بە دەستیان دەهێنێت. زانست، بە شێوەیەکى ڕێکوپێک رەچاو کراوە، لەم هاوبەشییە کەمە زیاترە. تەنها لەوانە پێک نایەت زانینیان شەرمهێنەرە، داوا لە خەڵکى ناکات، ئەو توانا ئاساییانەیان هەموو کەس هەیەتى، بەڵکوو تواناییى تایبەتى دەوێت. بەم جۆرە تەنها لەبەر ئەوەى بۆ نوخبە بەردەستە، بۆیە ناچارى نییە، شتێکى بەسوود و باشە، بەڵام پێویست نییە بۆ کۆمەڵگە، بۆ ئەوەى بۆ خۆى سوودى لێ وەرگرێت. هەبوونى سودبەخشە، بەڵام هیچ شتێکى نائەخلاقیى نییە لە کاتێکدا ئەگەر بە دەست نەهێنرێت، بوارێکى کارکردنە کە بۆ دەستپێشخەریى هەموان کراوەیە، بەڵام هیچکەسێک ناچار ناکرێت بۆ ئەوەى بچێتە ناوییەوە. ئێمە چیتر ناچار نین ببینە زانا، هێندەى ئەوەى لەسەرمان پێویستە ببینە هونەرمەند، بۆیەشە زانست هەروەک هونەر و پیشەسازى دەکەوێتە دەرەوەى چوارچێوەى مۆڕاڵەوە.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە