حاجی قادرى كۆیى و گوتارى تازهگهریى كوردى، یهكێك له زنجیره كتێبهكانى دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان لهژێر ناونیشانى رۆشنبیرانى كورد مهكتهبى ئیستهنبووڵ، كتێبى یهكهم، بەمزووانە له لایهن دەزگاكه بڵاودهكرێتهوه.
كتێبهكه، له نوسینى (ئیسماعیل مهحموودى)ه و وا بڕیاره بهمنزیكانه لهلایهن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوبكرێتهوه.
له بهشێكى كتێبهكهدا هاتووه:
فەرهەنگ و شارستانییەتی نوێی ڕۆژئاوایی، وا بە مودێرنیتە ناسراوە بەرهەمی هەوڵی ئینسانی ئەورووپییە لە سەدەی شازدەهەمەوە هەتا سەدەی نۆزدەهەمی زایینی. "ئیرادەی ناسینی جیهان" و "زاڵبوون بە سەر جیهاندا" دوو تایبەتمەندی سەرەکی ئەم فەرهەنگە نوێیە بوو، هەر ئەم دوو تایبەتمەندییە لە سەدەی شازدەهەمەوە، بوە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوا لە دونیای سیاسەت و فەرهەنگ و زانستدا، هێدی هێدی ببێتە خاوەن هەژموونیی زاڵ لە سەرجەم جیهاندا.
هەژموونی مۆدێرنیتەی ڕۆژئاوایی، ڕۆژهەڵات و بەتایبەتتر وڵاتانی ئیسلامی ناچار بە پەرچەکرداری وەک ڕووبەڕووبونەوە، لاساییکردنەوە، هەوڵ بۆ بە ڕۆژئاوایی بوون و تەنانەت دژایەتی و ڕەتکردنەوە، هەروەها هەوڵ بۆ ناسینی ئەو هەژموونییەی کرد.
ناسین و ئاشناییەتی و پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوای مۆدێرن لە ڕێگەی سەفەر، کتێب، وەرگێڕان و پێکدادانەوە، هاتە ئاراوە، یەکێک لە دەرەنجامەکانی ئاشنایەتی و پێکدادان لەگەڵ ڕۆژئاوا و فەرهەنگی مۆدێرنی ڕۆژئاوایی، سەرهەڵدانی چینێکی نوێ لە کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتییەکاندا بوو کە دواتر بە نێوی چینی "مونەوەرولفیکر" یان ڕۆشنبیر، ناسران و نێوبانگیان دەرکرد.