kamaran_qaraqi.jpg

پڕۆژه‌یه‌كى هونه‌رى تایبەت بە دڵسۆزی و خۆشەویستی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی

هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد (كامەران قەرەداغی) له‌ پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌تى هونه‌ریدا، كارێكى هونه‌رى تایبه‌ت به‌ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌نه‌خشێنێ.

له‌ كارێكی هونەری ناوازه‌دا، هونەرمەندى شێوه‌كار (كامەران قەرەداغی)، تابلۆى تایبەت بە دڵسۆزی و خۆشەویستی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ده‌نه‌خشێنێ، كه‌ له‌ئێستادا هه‌ر دوو توێژ دڵسۆزانه‌ رۆژانه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجا ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ بده‌ن به‌مه‌ترسیه‌كانى فایرۆسى كۆرۆنا.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ داوى ئه‌وه‌ى دێت له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد به‌شێوه‌ى جیا جیا به‌ تابلۆ هونه‌رییه‌كانیان پشتگیرى خۆیان بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ربڕیووه‌.


ئەم بابەتە 164 جار خوێندراوەتەوە