1
مێژووى ئه‌ندامه‌كانى ده‌نووسێته‌وه / نه‌رم و ره‌ق. له نێوان زاڵ و شكسته‌دا،
له نێوان راست و چه‌ماوه‌دا، له نێوان..
- به ئاگادێ، ده‌جوڵێته‌وه، بیرده‌كاته‌وه، ده‌خوێنێته‌وه،
شه‌وى ئه‌وى له ئه‌ندامه‌كانیدا هه‌ڵگرتووه.
- چاوه‌كانى ئه‌و لووتكانهن كه به‌سه‌ر كێڵگهكانیهوه ده‌ڕوانن.
شرۆڤه‌ى نه‌كرد، روونینهكردهوه.
هێمایدا / ئاماژه‌یدا.
- هه‌تاوى ئازادى ئه‌م،
به‌سه‌ر باخچه‌ى جه‌سته‌ی ئه‌ودا، شهونخوونه.
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
دۆڕان نازانێت و بێ‌ئومێدى ناناسێت.
- ئه‌رێ له‌به‌ر ئه‌مه‌یه لێى ده‌ترسێ؟
2
سه‌ریسوڕماوه، چۆن ناوه‌وه ده‌ناسێ،
زیاتر له‌وه‌ى ده‌ره‌وه بناسێته‌وه؟
چۆن ته‌ختایى هێنده ئاڵۆزه و
قوڵاییش هێنده روونه؟
- هه‌ورى وشه‌كانى ئه‌و،
ده‌بارێته سه‌ر هه‌ناوى ئه‌م،
بارانێك ته‌نیا بریتییه له پرسیاره‌كانى ئه‌وین.
- سه‌ر له نوێ جه‌سته‌ى ئه‌و داده‌هێنێ،
تاوه‌كو سه‌ر له نوێ زمان دابهێنێته‌وه.
- چیاكان / ئه‌م نابینن،
به‌ڵام بنجه گیایه‌ك ئه‌م ده‌بینێ،
له كه‌نارى ئه‌وپه‌ڕى كانییه‌كانى ئه‌ودا.
3
بۆ ئه‌م ئاسانه، وه‌سفى نهێنیه شاراوه‌كانى ئه‌و بكا،
به‌ڵام ئه‌سته‌مه بۆى،
وه‌سفى شێوه دیاره‌كانى بكات.
- ئه‌م له باوه‌شى ده‌كا،
وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كه‌مى له‌سه‌ر زه‌ویدا له ئامێز بگرێ.
- له ئامێزیدا ده‌بێته روناكى،
كه‌چى نابینا ده‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ى بوبێته شه‌و.
4
جوانه، نه‌ك به جه‌سته‌ى خۆى،
به‌ڵكو به جه‌سته‌ى ئه‌وه‌وه.
- روناكترین وه‌رز له مێژووى جه‌سته‌دا،
ئه‌و وه‌رزه‌یه شه‌و ده‌ینوسێته‌وه.
5
ئه‌و / خۆشه‌ویستى به تاك و ته‌نیا نابینێ،
ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه جه‌سته‌ى ده‌بێته دووان.
- جه‌سته‌ى مهعجهمى جه‌سته‌یه‌تى.
6
ئاڵۆزى جه‌سته‌ى ئه‌و، روونیده‌كاته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كى به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه؟
جه‌سته‌ى ئه‌و، شه‌وێكى دیكه‌یه بۆ خه‌ونه‌كانى ئه‌م.
- ئه‌و / بۆ ئه‌م، سرووشته،
ئه‌گه‌ر لێیشى داببڕێت، هه‌ر به‌شێكه تیایدا.
7
ئه‌و گوناه نازانێت /
به عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌وه پارێزراوه.
- له‌م شوێنه‌وه ئه‌و تێپه‌ڕى.
له‌وێ، له‌و شوێنهوهش، پێى دانه‌ناوه /
ئه‌مى عاشق، چاره‌ى نییه و
ناچاره، هه‌ردوو شوێنى خۆشبوێت.