جەنگ نیازی ئاوابوونی نییە، دووەمین کۆمەڵە شیعری شاعیر و نوسه‌ر (حسه‌ین له‌تیف)ه و ئه‌مڕۆ نێرداوه بۆ چاپخانه و به‌منزیكانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
کۆمەڵە شیعره‌كه، هیچ پێشه‌كیه‌كى بۆ نه‌نوسراوه، هه‌روه‌ك نوسهرى به‌رهه‌مه‌كه به سایتى گه‌لاوێژى راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه نوسه‌ر خۆى بەسروشت حه‌زى لەپێشەکی نییە، چونكه پێى وایه پێشەکی بۆ شیعر و تێکستی ئەدەبی دەبێت بە پێداهەڵگوتن، لەڕاستیدا دەق خۆی باشترین قسەکەرە لەبارەی خۆیەوە.
جەنگ نیازی ئاوابوونی نییە، زۆرێک لەتێکستەکان وەرگێڕدراون بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی وعەرەبی، كه (11) دەقیان لەلایەن (د. سالار تاوگۆزی) کراون بە عەرەبی و لەڕۆژنامەی ئەلمەشریق و ئەلنهار بڵاوکراونەتەوە، هه‌روه‌ها (6) دەقیان لەلایەن (پشتیوان کەمال و خاتوو دەیڤید شوک)ەوە کراون بە ئینگلیزی و لەماڵپەڕە جیهانیهکان بڵاوکراونەتەوە، هەروەها دەقێک لەلایەن (خاتوو ڤیەننا سەلام) کراوە بەئینگلیزى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى لەلایەن (د. ملکۆ ئەحمەد) لێکۆڵینەوەیەکی پراگماتی لەسه‌ر دەقی محەمەدی ناو ئەم کۆمەڵە شیعرەكه نووسراوە، هه‌روه‌ها نوسەر و ڕەخنەگر (شاخەوان سدیق) لەسەر دەقی نیگەرانیی بابه‌تێكى نوسیوه.
لەبارەی بەرهەمە شیعریە تازەکەیەوە ئەوەشى بەسایتی گەلاوێژی ڕاگەیاند: "تێکڕای شیعرەکان لەبارەی جەنگ و قوربانیانی جەنگەوەن، ئەمەشم بەبەرنامە کردووە، ئەگەر کۆمەڵە شیعری (دەرگاکان بە زەردەخەنە دەکرێنەوە) بۆنی خوێنی ڕژاوی هەموو قوربانیانی جەنگی لێ بێت ئەوا ئەم کۆمەڵە شیعرە نوێیەم زۆرتر بۆنی خوێنی ژن و مناڵی کوردی لێدێت. ئەمەش گۆڕانێکە لە گوتاری شیعری مندا".
ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له پرۆژەكانی گوڵیار، وا بڕیاره به‌منزیكانه بڵاوبكرێته‌وه.